ڕێكه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا كێشەی موچەی فەرمانبەران چارەسەر ده‌كات

31.03.2023
جەماوەر نیوز
بریكاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەگەر بەغداو هەرێم لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ رێكبكەون كێشەی موچەی فەرمانبەران چارەسەر دەبێت.
فازڵ نەبی، بریكاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگه‌یاند حكومەتی هەرێم و عێراق رێككەوتنی باشیان ئەنجامداوەو لەسەر پرسی نەوت و گاز بەرەو پێشەوە چون.
ئاماژەی بەوەشدا پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق پشكێكی باشەو ئەگەر رێككەوتنی لەسەر بكرێت كێشەی موچە چارەسەر دەبێت و موچە دواناكەوێت زۆربەی خەرجییەكانیشی پێدابیندەكرێت.
فازڵ نەبی ئەوەشی خستۆتەڕوو، پێشئەوەی بڕیاری دادگای پاریس دەرچێت حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا رێككەوت، چونكە دەیزانی بڕیارەكە لە بەرژەوەندی كام لایەن دەبێت، مەرجەكانی عێراق ئەوەیە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت بنێرێتە بەغداو تێچوی داهاتی فرۆشی ئەو 400 هەزار بەرمیلەش لەلای عێراق بێت، هەروەها داوای داهاتی خاڵە سنورییەكانیش دەكات.

زۆرترین خوێندراو