ئه‌مریكا ئاماده‌كاری بۆ كۆچبه‌ران ده‌كات

13.05.2023
جەماوەر نیوز

دوای سنووردارکردنی کۆچبەری نایاسایی بەپێی یاساکانی بەڕێوەبردنی پەتای کۆرۆنا، دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا خۆیان بۆ لێشاوی کۆچبەران لە سنوورەکانی مەکسیک ئامادە دەکەن.

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداری دا لەوەی کە دۆخی سنوورەکە "بۆ ماوەیەک پشێوی دەبێت".
بەرنامەی "راپۆرتی واشنتن" کە دەرئەنجامی هاوکاری نێوان "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رۆژهەڵاتە، پێداچوونەوە بە گرژییەکانی نێوان لایەنی دیموکرات و کۆمارییەکان سەبارەت بە قەیرانی کۆچبەری و سیناریۆکانی بەردەم ئیدارەی بایدن دەکات.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا، ژمارەی هاتنی کۆچبەران بۆ سەر سنوورەکانی نێوان ئەمەریکا و مەکسیک دەگەیشتە 13هەزار کەس، دانیال ستین، سەرۆکی فیدراسیۆنی ئەمەریکی بۆ چاکسازی کۆچبەران، پێی وایە "ئیدارەی بایدن خۆی قەیرانەکەی دروستکردووە بە بڵاوکردنەوەی ناڕوونی و سەرلێشێواوی، هەروەها نەبوونی هەماهەنگی و رەتکردنەوەی بەکارهێنانی ئەو ئامرازانەی کە کۆنگرێس لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا بۆ رێگریکردنیان دابینیان کردووە.
رافایل بێرناڵ، پەیامنێری رۆژنامەی "زە هیڵ" بۆ کۆچبەران،  لەگەڵ شتاین ناکۆک بوو، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە قەیرانی کۆچبەری تەنها لەلایەن سەرۆک بایدنەوە دروست نەبووە، سەرەڕای بانگەشەی نەیارەکانی.
 روونیشی کردەوە، "گۆڕینی سیاسەتەکانی بایدن لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە دانراوە، کە ئازاری بە دەیان هەزار کەس گەیاندووە، ئاماژەی بەوەشکرد، "جیاوازی نێوان ئیدارەی پێشوو و ئەم ئیدارەیە لە روانگەی سیاسییەوە ئەوەیە کە ئیدارەی ترەمپ سەرکەوتوو بوو لە جێبەجێکردنی سیاسەتە سنوورییەکان، بە پێچەوانەی ئیدارەی بایدن کە سەرکەوتوو نەبووە.
دارا لیند، توێژەری باڵای ئەنجومەنی کۆچبەری ئەمەریکا، پشتگیری لە هەڵسەنگاندنی بێرناڵ کرد کە ئیدارەی بایدن بە شێوەیەکی کاریگەر مامەڵەی لەگەڵ کۆچبەری نەکردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوای 45 رۆژی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەی، بایدن لە گەشتێکی سەرکەوتوودا ئاهەنگی پێچەوانەکردنەوەی زۆرێک لە سیاسەتەکانی ترەمپی گێڕا.
بێرناڵ گوتیشی، "جێگری سەرۆک کۆمار بەڕاشکاوی لە رۆڵی چەکسازی پەنابەران شکستی هێنا، ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆتاییدا سەرۆک و جێگری سەرۆک چوونە سەر سنوور، بەڵام زۆر درەنگ بوو، ئەم دۆخە لە دژی ئیدارەی ئێستا ئیستغلال کراوە.
ستاین دەڵێت: ئایا گونجاوە لایەنە سیاسییەکان بابەتی کۆچبەری وەک چەکێک لە دژی لایەنی بەرامبەر بەکاربهێنن؟ یان باشترە هەوڵبدەیت چارەسەرێکی راستەقینە بدۆزیتەوە؟ ئەمە خاڵێکە کە بێرناڵ پشتگیری لێکرد و گوتی “چیرۆکی ململانێ سیاسییەکانی پرسی ئاسایشی سنوورەکان چەکێکی ترسناکی هەڵبژاردنەکانە بۆ کۆمارییەکان.
ستاین کە ساڵانێکی زۆرە کار بۆ دانانی بناغەکانی چاکسازی لە سیستەمی کۆچبەری ئەمەریکا دەکات، پێشنیاری چارەسەرێک بۆ کێشەکە دەکات و دەڵێت: چارەسەر هەیە، بەڵام ئاڵۆز و گرانە. لە هەندێک حاڵەتدا پێویستیان بە راگرتن هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی ژمارەی کۆچبەرەکان.
ستاین لە هەمان کاتدا هۆشداریی دا کە چاکسازی لە سیستەمەکەدا هەرگیز سەرکەوتوو نابێت، چونکە بە ملیۆنان کەس هەوڵی بەزاندنی سنووری ئەمەریکا دەدەن، پێویستی ئەمەش پێویستی بە داڕشتنەوەی رێکارەکان و دیپۆرتکردنەوەی خێرا و ستراتیژییەکانی دیکەی خۆپارێزی هەیە.


زۆرترین خوێندراو