ده‌ریاچه‌کانى عێراق له‌شوێنى گه‌شتیاریه‌وه‌ بۆ حه‌وزێکى وه‌ستاو

14.08.2023
جەماوەر نیوز

محه‌مه‌د بۆ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵ له‌ دوکانه‌ بچووکه‌که‌ى خۆى له‌ شارى گه‌شتیارى نزیک ده‌ریاچه‌ى حه‌بانیه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى عێراق کارى کردووه‌، به‌ڵام ساڵێکى وه‌ک ساڵى 2023ى نه‌بووه‌، چونکه‌ وشکه‌ساڵییه‌که‌ى عێراق کاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌که‌ کردووه‌ و کاریگه‌رى نه‌رێنى هه‌یه‌ له‌سه‌ر سه‌رنجڕاکێشانى گه‌شتیاران .

له‌ گه‌رمترین ڕۆژى مانگى ئابدا، له‌ ڕابردوودا ئه‌و شوێنه‌ى که‌ شوقه‌ى گه‌شتیارى و هۆتێلى تێدایه‌ زۆر قه‌ره‌باڵغ بووه‌، به‌تایبه‌تى له‌رۆژانى پشوو و کۆتایى هه‌فته‌دا.

به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ته‌نها چه‌ند کڕیارێک هاتن بۆ دوکانه‌که‌ى محه‌مه‌د. به‌ڵام که‌نارى ده‌ریاچه‌که‌ رێژه‌ى وشکانى زۆر زیادى کردووه‌ به‌هۆى دابه‌زینى ئاستى ئاوه‌وه‌.

ئه‌م شوێنه‌ چیتر ئه‌و سێبه‌ره‌ى نیه‌ که‌ له‌ ڕابردوودا هه‌یبووه‌، له‌کاتێکدا ئه‌م ناوچه‌یه‌ یه‌کێک بوو له‌ باشترین شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دواى دامه‌زراندنى له‌ ساڵى ۱۹۷۹.
محه‌مه‌د له‌به‌رده‌م دوکانه‌که‌یدا که‌ له‌وێ ئاو و که‌لوپه‌ل وجلوبه‌رگى مه‌له‌وانى ده‌فرۆشێت به‌و گه‌شتیارانه‌ى که‌ ئه‌مساڵ نه‌هاتوون، محه‌مه‌د به‌ ئاژانسى فرانس پرێسى وت" له‌ ماوه‌ى دوو ساڵى ڕابردوودا، کار و جووڵه‌ هه‌بووه‌، به‌ڵام ئێستا ئاو نییه‌. "ئه‌مساڵ وشکه‌ساڵییه‌"

گه‌نجێکى 35 ساڵانه‌ى که‌ نه‌یویست ناوى ته‌واوى ئاشکرا بکرێت ده‌ڵێت "به‌هۆى نه‌بوونى ئاوه‌وه‌ کاره‌کان وه‌ستاون و جووڵه‌ وه‌ستاوه‌، که‌س نایه‌ت"، وتیشى "ئه‌گه‌ر ئاوه‌که‌ بگه‌ڕێته‌وه‌، خه‌ڵک ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌."

له‌ ڕاستیدا ده‌ریاچه‌که‌، که‌ نزیکه‌ى کاتژمێر و نیوێک به‌ ئۆتۆمبێل له‌ به‌غداوه‌ دووره‌، ده‌یان مه‌تر که‌مى کردووه‌.

وێنه‌یه‌ک دامه‌زراوه‌ گه‌شتیارییه‌ به‌تاڵه‌کانى ده‌ریاچه‌ى حه‌بانیه‌ نیشان ده‌دات که‌ به‌هۆى وشکه‌ساڵییه‌کى سه‌خته‌وه‌ له‌ پارێزگاى ئه‌نبارى عێراق له‌ مانگى هه‌شتدا زیانى به‌رکه‌وتووه‌.

ناوچه‌که‌ پێشتر شوێنێکى گه‌شتیارى بوو


" جه‌مال سه‌میر، به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌کانى پارێزگاى ئه‌نبار ڕوونیکرده‌وه‌،ده‌ریاچه‌که‌ ئێستا ته‌نها 500 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوى تێدایه‌"، به‌رامبه‌ر به‌ به‌رزترین تواناى 3.3 ملیار مه‌تر سێجا، وتیشى له‌ ساڵى 2020دا به‌لایه‌نى که‌مه‌وه‌ ده‌ریاچه‌که‌ پڕ ئاو بوو.

"تاکه‌ ده‌روازه‌"
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، شارى گه‌شتیارى حه‌بانیه‌ به‌ ته‌واوى جگه‌ له‌وه‌ى ته‌نها چه‌ند سه‌گێکى بێلانه‌ و نه‌وره‌سه‌کان که‌به‌ئاسماندا ئه‌فڕین. له‌گه‌ڵ چه‌تره‌کانى که‌نار ده‌ریاکه‌ ، له‌ کاتێکدا شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌کانى ده‌وروبه‌رى به‌تاڵ دیار بوون.

ڕێک پێش خۆرئاوابوون و کاتێک پله‌ى گه‌رما که‌مێک که‌مبووه‌وه‌، چه‌ند خێزانێک له‌سه‌ر زه‌وییه‌ قوڕه‌که‌ ڕاکشابوون، که‌ئه‌وان خه‌ڵکى شارى نزیکى فه‌لوجه‌ و ئه‌وانى دیکه‌ى به‌غدا بوون.

هه‌ندێکیان گوێیان له‌ مۆسیقا ده‌گرت، هه‌ندێکى دیکه‌یان گۆشت و مریشکیان له‌سه‌ر خه‌ڵوز ئاماده‌ ده‌کرد، نێرگه‌له‌یان ئه‌کێشا  و منداڵان له‌ شوێنێک یارییان ده‌کرد که‌ هێشتا ئاوى پیا ده‌ڕوات. له‌ شوێنه‌کانى دیکه‌، ئاوه‌که‌ ته‌نک و قوڕه‌ و بۆ مه‌له‌کردن گونجاو نییه‌.

قاسم لفته‌ له‌ شارى فه‌لوجه‌ى دراوسێیه‌وه‌ هاتووه‌ بۆ ده‌ریاچه‌که‌ بۆ به‌سه‌ربردنى کات له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ى و منداڵه‌کانی.
ئه‌و پیاوه‌ ته‌مه‌ن 45 ساڵانه‌ ده‌ڵێت: "پێشتر ئێمه‌ لێره‌ بووین و بارودۆخه‌که‌ باشتر بوو. رێژه‌ى ئاوه‌که‌ زیاتر بوو، بارودۆخه‌که‌ باشتر بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ خراپترینه‌، به‌هۆى نه‌بوونى ئاو و نزمى ئاستى ده‌ریاچه‌که‌وه‌."

ئه‌و داواى له‌ ده‌وڵه‌ت کرد "گرنگى به‌ شوێنه‌که‌ بدات" و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد که‌ ئه‌وه‌ "ته‌نها ده‌روازه‌یه‌ نه‌ک ته‌نها بۆ خه‌ڵکى ئه‌نبار به‌ڵکو بۆ پارێزگاکانى باشووریش و به‌غداش."

 

 

وشکبوون به‌رۆکى ده‌ریاچه‌ى حه‌بانیه‌ ده‌گرێت 


ساڵى چواره‌مى وشکه‌ساڵی

ئه‌م بارودۆخه‌ تراژیدیایه‌ به‌هۆى ئه‌و ڕاستییه‌یه‌ که‌ عێراق چواره‌مین ساڵى وشکه‌ساڵى خۆى ده‌ژى و یه‌کێکه‌ له‌و پێنج وڵاته‌ى که‌ زۆرترین کاریگه‌رى له‌سه‌ر گۆڕانى که‌شوهه‌وا هه‌یه‌.

له‌ سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ عێراق هه‌فته‌ى ڕابردوو، کۆمیسیارى باڵاى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ڤۆڵکه‌ر تورک هۆشدارى دا که‌ "وشکه‌ساڵى و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما له‌ عێراق ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌که‌ بۆ هه‌موو جیهان."


سه‌باره‌ت به‌ یه‌ده‌گى ئاوى عێراق،پێشتر خالید شه‌مال وته‌بێژى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌کان به‌ ئاژانسى فرانس پرێسى وتبوو ئه‌مه‌ "نزمترین ئاسته‌ له‌ مێژووى ده‌وڵه‌تى عێراقى نوێدا له‌ سه‌ره‌تاى بیسته‌کانى سه‌ده‌ى ڕابردووه‌وه‌".
 
حه‌وزێکى وه‌ستاو 
له‌ حه‌بانیه‌، که‌مبوونه‌وه‌ى باران بارین و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما بووه‌ هۆى دابه‌زینى ئاسته‌کان، که‌ هه‌روه‌ها کاریگه‌رى له‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ى ڕووبارى فورات هه‌یه‌ که‌ له‌ تورکیاوه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌ وبه‌سوریاد تێده‌په‌ڕێت که‌ئه‌مه‌ له‌ئاوى ده‌ریاچه‌که‌که‌م ده‌کات  .

به‌گوێره‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌کان له‌ ئه‌نبار، که‌مبوونه‌وه‌ى ئاستى ده‌ریاچه‌که‌ و ڕووبارى فورات به‌هۆى "نه‌بوونى ئاوه‌وه‌یه‌ له‌ وڵاتانى سه‌ره‌وه‌ى وه‌ک تورکیا و سوریا"، بۆیه‌ وه‌زاره‌ت ناچارکرا ئاو له‌ ده‌ریاچه‌ى حه‌بانیه‌ رابکێشێت بۆ باشترکردنى به‌شى ئاو له‌ پارێزگاکانى ناوه‌ڕاست و باشوور.

ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق ده‌ڵێن "ئه‌و به‌نداوانه‌ى له‌لایه‌ن تورکیا و ئێرانه‌وه‌ دروستکراون هۆکارێکى سه‌ره‌کى دابه‌زینى ئاستى رووباره‌کانى دیجله‌ و فوراتن له‌سه‌ر خاکى عێراق."

سه‌دا محه‌مه‌د، که‌ بۆ ماوه‌ى 25 ساڵه‌ به‌ڕێوه‌بردنى گه‌ڕه‌که‌که‌ ده‌کات، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که‌ "زیاتر له‌ ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر ده‌ریاچه‌که‌ ده‌ستى به‌ دابه‌زین کرد."

ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى چاودێریکردن و کۆنترۆڵى ناوخۆیى له‌ شاره‌ گه‌شتیاریه‌که‌ وتى ئه‌وه‌ "ناتوانرێت به‌راورد بکرێت" له‌گه‌ڵ ساڵانى پێشوودا و وتیشی: "له‌ هه‌ندێک کاتى وه‌ک ئه‌مانه‌دا، حه‌بانیه‌ پڕه‌ له‌ نیشته‌جێبوون و که‌نار ده‌ریا." ووتیشى له‌ئێستا سه‌ردانیکردنى گه‌شتیاران بۆ حه‌بانیا زۆر که‌بۆته‌وه‌."

له‌ ساڵى 2020 دا، سه‌ره‌ڕاى که‌ره‌نتینکردنه‌ به‌هۆی په‌تاى کۆرۆناوه‌، شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌کان 9 هه‌زار سه‌ردانیکه‌ریان تۆمارکردووه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌ 3000 گه‌شتیار تێنه‌په‌ڕى نه‌کردووه‌.

پیاوه‌که‌ به‌ هه‌ناسه‌یه‌کى سارده‌وه‌ کۆتایى به‌ قسه‌کانى ده‌هێنێت وده‌ڵێ: "ده‌ریاچه‌که‌ بووه‌ته‌ حه‌وزه‌ێکى وه‌ستاو له‌ ئاو، گونجاو نییه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ و مه‌له‌کردنیش."




فرانس پرێس 

 


زۆرترین خوێندراو