وەزارەتی کشتوکاڵ ڕاگەیەنداوێک بڵاو دەکاتەوە

18.09.2023
جەماوەر نیوز
لە پێناوی پاراستنی بەرهەمی جوتیارانی خۆشەویست لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ناوچەی پێنجوین و پارێزگای هەولێر و دهۆک و ئاکرێ کە لە ئێستادا بەڕێژەیەکی زۆر بەرهەمیان پێگەیشتووە ، بەتایبەت بەرهەمی تەماتە و پەتاتە و خەیار کە پێویستی بە بازاڕکردنە ،ئێمە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بەپێی (ڕۆژمێری کشتوکاڵی) پاڵپشتی لەبەرهەمی ناوخۆی جووتیاران دەکەین ،وە لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکانیان باجمان لە سەر بەرهەمی هاوردە داناوە لەمەرزەکانەوە ، بەتایبەتی بەرهەمەکانی تەماتە و خەیار وە هاوردەی بەرهەمی پەتاتەمان قەدەغە کردووە و ڕێکەوتنمان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کردووە لە( 15/8/2023)بۆ مەبەستی یەکخستنی ڕۆژمێری کشتوکاڵی و پارێزگاری لە بەرهەمی جوتیاران لە نێوان هەردوو لادا ....

بەڵام بەداخەوە پابەندبوون نابینین لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقی فیدراڵ ، دوای ئەوەش کە ڕێکەوتووین لە سەر یەکخستنی ڕۆژمێری کشتوکاڵی ،بەڵام بەبێ ڕەچاوکردنی بەرهەمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی بەرهەمەکانیان کردۆتەوە لەگەڵ ئەوەی بەپێی ڕێکەوتنەکەمان بێت ، دەبێت بەهەم ئاهەنگی هەردوو وەزارەت و بەلەبەرچاو گرتنی بەرهەمی ناوخۆی جووتیاران ،بڕیار لەسەر هاوردەکردنی هەر جۆرە بەرهەمێک بدرێت ،لەبەر ئەوە لەپێناو ساغبونەوەی بەرهەمی جوتیارانمان و ڕێگریکردن لەو زەرەرو زیانەی کەبەریان دەکەوێت ، لە هاوردنی بەرهەمی دەرەوە بڕیارماندا بە ڕێگەنەدان بە هاتنی بەرهەمی هاوردە بۆ ناو هەرێمی کوردستان لە بازگەکانەوە ، بە مەبەستی پاراستنی مافی جوتیارانمان و بەرهەمی ناوخۆ ، وە لە پەیوەندیەکانمان بەردەوام دەبین لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراقی فیدراڵ و لایەن پەیوەندیدارەکان ،وە بۆ هەمان مەبەست نوسراومان ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ چارەسەری خێرای ئەم کێشەیە...

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ