له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ورامان فیلمى سینه‌مایى "ال کلاسیکۆ" نمایش ده‌کرێت

24.09.2023
جەماوەر نیوز
وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى و لاوان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتیى ڕۆشنبیریى و هونه‌رى هه‌ڵه‌بجه‌، فیلمى "ال کلاسیکۆ" له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ورامان نمایش ده‌کات.
ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ (28ـى ئه‌یلوولى 2023)، کاتژمێر (04:00)ـى ئێواره‌، له‌ هۆڵى مۆنۆمێنتى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ئاماده‌بوونى ده‌رهێنه‌رى "هه‌ڵکه‌وت مسته‌فا"،  فیلمه‌که‌ نمایش ده‌کرێت.
بڕیاره‌ ڕۆژى دواتر واته‌ هه‌ینى (29ـى ئه‌یلوولى 2023)، کاتژمێر (02:00)ى دواى نیوه‌ڕۆ فیلمه‌که‌ له‌ هۆڵى بۆنه‌کانى شاره‌دێى ته‌وێڵه‌ له‌ هه‌ورامان نمایش بکرێت.


زۆرترین خوێندراو