ناوه‌ندى فه‌رمانده‌یی ئه‌مه‌ریکا: به‌رپرسێکى باڵاى داعش له‌ سوریا ده‌ستگیر ده‌کرا

26.09.2023
جەماوەر نیوز
ناوه‌ندى فه‌رمانده‌یى ئه‌مه‌ریکا ڕۆژى دووشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند هێزه‌کانیان توانیویانه‌ به‌رپرسێکى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ده‌ستگیر بکه‌ن دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌ هه‌ڵمه‌تێکیان به‌ هه‌لیکۆپه‌ته‌ر له‌ باکورى سوریا ئه‌نجام دا.

ناوه‌ندى فه‌رمانده‌یى ئه‌مه‌ریکا (CENTCOM) له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاندووه‌، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا " ئه‌بو هه‌لیل ئه‌لفه‌دعانی، به‌رپرسێکى ئۆپه‌راسیۆن و ئاسانکاریى داعش له‌ سوریا، ده‌ستگیرکراوه‌. ئه‌لفه‌دعانى بوه‌ ناسراوه‌ که‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌ سه‌رانسه‌رى تۆڕى داعش له‌ ناوچه‌که‌دا هه‌یه‌."


ترۆى گارلاک، وته‌بێژى ناوه‌ندى فه‌رمانده‌یى ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ده‌ستگیرکردنى به‌رپرسانى داعشى وه‌ک ئه‌لفه‌دعانى تواناى ئێمه‌ بۆ دیاریکردن و به‌ ئامانجگرتن و دوورخستنه‌وه‌ى تیرۆریستان له‌ به‌ره‌کانى شه‌ڕ زیاد ده‌کات".

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌، له‌ میانى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا هیچ هاوڵاتییه‌کى مه‌ده‌نى زیانى گیانى پێنه‌گه‌یشتووه‌.


ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ