هومان ڕایتس وۆچ: تا ئێستا عێراقییە ئەشکەنجەدراوەکانی نێو گرتووخانەکان چاوەڕێی قەرەبووی ئەمریکان

26.09.2023
جەماوەر نیوز
هیومان ڕایتس وۆچ: دوای دوو دەیە تا ئێستا عێراقییە ئەشکەنجەدراوەکانی نێو گرتووخانەکان چاوەڕێی قەرەبووی ئەمریکا دەکەن

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی "هیومان ڕایتس وۆچ"، سەرباری تێپەڕبوونی دوو دەیە لەسەر سەرهەڵدانی بەڵگەی خراپی مامەڵەکردنی هێزەکانی ئەمریکا لەگەڵ بەندکراوەکان لە گرتووخانەی ئەبووغرێب و گرتووخانەکانی دیکە کە ئەمریکا لە عێراق سەرپەرشتیی دەکردن، حکومەتی ئەمریکا نەیتوانیوە یان خۆی دزیوەتەوە لە قەرەبووکردنەوەی ئەو عێراقییانە کە دەیانڵاند بەدەست ئەشکەنجەدان و پێشێلکارییەکان و دوای هێرشی ئەمریکا بۆ عێراق لە ساڵی 2003.
ڕاپۆرتەکە ئەوەشی زیاد کرد، قوربانییانی دەستی ئەو پێشێلکارییانە چەندین ساڵە بەڵگەیان لەسەر خراپی مامەڵە پێشکەش کردووە کە دووچاری بوونەوە، بەڵام جگە لە دانپێدانانێکی لاواز لە لایەن حکومەتی ئەمریکاوە هیچیان وەرنەگرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی "لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ خاچی سوور" کە لە مانگی شوباتی ساڵی 2004 ئاراستەی هاوپەیمانیی سەربازیی کردووە بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری بە لیژنەیەکەیان گوت، نزیکەی 70% - 90% ئەوانەی لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دەستبەسەربوون بەشێوەیەکی هەڵە دەستگیر کرابوون.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ