بەرگری شارستانی عێراق : هۆکاری ئاگرەکەی حەمدانیە یاری ئاگرین بووە هۆڵەکەش سیستەمی ئاگادارکردنەوەوکوژانەوەی ئاگری تیانەبووە

27.09.2023
جەماوەر نیوز
لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیریدا هۆڵێکی هاوسەرگیری لە ناوچەی حەمدانیە لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ ئاگر کەوتەوە بەوهۆیەشەوە بەسەدان کەس بونە قوربانی و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بەپەلە ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.

بەرگری شارستانی عێراق رایگەیاند: "زانیاری سەرەتایی ئاماژە بەوە دەکات کە ئاگرکەوتنەوە بەهۆی یاری ئاگرین بووەکە لەکاتی ئاهەنگەکەدا بەکارهێنراوە، کە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوەی سەرەتایی لەناو هۆڵەکەدا و ئاگرەکە زۆر بە خێرایی بڵاو بووەتەوە و روداوەکە گەورەبوە." ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆڵەکە "پێداویستییەکانی سەلامەتی لە سیستەمی ئاگادارکردنەوەی کوژانەوەی ئاگرکەوتەوەی تیانەبووە
."

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەروەها وردەکارییەکانی ئاگرەکەی ئاشکرا کرد و لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " هۆڵی هاوسەرگیرییەکە بە پانێڵی ئیکۆبۆند داپۆشراوە کە زۆر زوو گڕیگرتووە کەئەمەش پێشێلکردنی ڕێنماییەکانی سەلامەتین و بەگوێرەی یاسای بەرگری شارستانی ژمارە 44 ی ساڵی 2013 بەهۆی نەبوونی پێداویستییەکانی سەلامەتی لە سیستەمی ئاگادارکردنەوەی شێدار و کوژاندنەوە بەوۆیشەوە کارەساتی گەورەی لێکەوتۆتەوە."

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ