هەڤاڵ ئەبوبەکر : چێکی دڵنیایی بۆ سیستمی غازو شۆڤاژی ماڵەکانتان بکەن

28.09.2023
جەماوەر نیوز
پەیامێک لە پارێزگاری سلێمانییەوە

هاووڵاتیانی خۆشەویست:
‏‎لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییزدا، دڵنیاتاندەکەینەوە، کە فەرمانگا پەیوەندیدارە حکومییەکان، لە هەموو بوارەخزمەتگوزارییەکاندا بەردەوامن لە ئەرکی دڵسۆزانەی خۆیان و چاودێریی و بەدواداچوونی پێویست و بەردەوام بۆ هەموو بوارە خزمەتگوزارییە گشتییەکان دەکەن و ڕێکاری یاسایی پێویست دەگرنەبەر.
‏‎داوا لە ئێوەی بەڕێزیش دەکەین، چێکی دڵنیایی تەواو بۆ سیستمی غازو شۆڤاژو هەرجۆرە سوتەمەنیی و وزەیەکی تر کە لەماڵەکاندا بەکاریان دەهێنن، بکەن، هەروەها چێکی دڵنیایی تەواو بۆ سەری کونج و مەنهۆڵ و ئاوەڕۆی ماڵەکانتان، بکەن، چێکی دڵنیایی تەواو بۆ تانکی ئاوو بەهەدەرنەدانی ئاو لە ماڵەکانتاندا، بکەن، لەکاتی بوونی هەرکێشەو ناتەواوییەک لەم بوارانەی باسکران، لەکۆڵان و گەڕەکەکاندا پەیوەندیی بەفەرمانگای پەیوەندیدارەوە، بکەن.

لەگەڵ ڕێزدا..

‏‎د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
‏‎پارێزگاری سلێمانی
٢٠٢٣/٩/٢٨

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ