ڕوونکردنەوەیەک لە پۆلیسى هەولێرەوە

29.09.2023
جەماوەر نیوز
ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕاى گشتیى

سەبارەت بەو گرتە ڤیدیۆیەى بڵاوکراوەتەوە لە بارەى ئەو پۆلیسەى لە ڕێورەسمى یادى لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام پێشەواى مرۆڤایەتى و فەخری کائینات حەزرەتی محه‌مه‌دولمسته‌فا (دروودی خوای لەسەر بێت) لە سەر قەڵاى هەولێر بە شێوەیەکى ناشایستە مامەڵە لەگەڵ گەنجێک دەکات و پەلامارى دەدات، بەپێویستى دەزانیین بۆ هەموو لایەکى ڕوونبکەینەوە، لە کاتێکدا کە ژمارەیەکى زۆرى هاوڵاتییانى شارى هەولێرى پایتەخت بە چالاکی و شێوازی جیاواز لەو ڕۆژە پیرۆزەدا خۆشەویستی خۆیان بۆ پێغەمبەری ئیسلام دەردەبڕى لە نێو سەنتەرى شار، لە هەمانکاتدا کۆمەڵێک گەنج لە سەر قەڵاتى هەولێر بە ئەنجامدانى چەند کردار و ڕەفتارێکى ناشایستە هاوڵاتیانیان ناڕەحەت و بێزارکردبووە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئەو بارودوخە و ئیجرائات وەرگرتن لەگەڵ ئەو گەنجانە پۆلیس ڕەوانەى شوێنەکە کران، بەڵام بەداخەوە لەلایەن یەکێک لە پۆلیسەکان بەشێوازێکى ناشایستە پەلامارى یەکێک لە گەنجەکان درا، لە بەرامبەر ئەو ڕەفتارە نابەجێیە ئەفسەرێک و ئەو پۆلیسە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەمانەوە دەستبەسەرکراون و لیژنەى لێکۆڵینەوەیان لە سەر پێکهێنراوە و بەپێى یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان دڵنیا دەکەینەوە هیچ کەسێک لە سەرووى یاساوە نییە.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگای هەولێر
2023.9.28

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ