چەند زانیارییەک دەربارەی ھەورەکان

29.09.2023
جەماوەر نیوز
چەند زانیارییەک لەسەر ھەورەکان :
بەپێی زۆرێک لەزانیارییەکان و لێکۆڵینەوەکان ناوەندی کێشی ھەورێک نزیکری (٥٠٠٠٠٠ ) کگم دەبێت كە قەبارەكەی یەك كیلۆمەتر سێجا بێت . لێرەوە دەپرسرێت چۆن ھەورەکان بەو بارستاییەوە بەھەڵواسراوەیی لە ئاسماندا دەمێنێتەوەو بەبێ ئەوەی بکەونە سەر زەوی ؟
سەرەتا ھەورەکان دەرەنجامی بەرزبوونەوەی ھەوای گەرم و شێدار لە زەویەوە بۆ سەرەوە ئەمەش بەھۆی کەمی چڕی یەکەیەوە بەراورد بە چڕی ھەوای دەوروبەری ڕوودەدات وەکاتێک ئەم ھەوایە دەگاتە چینەکانی سەرەوەی بەرگەھەوا بەھۆی کەمی چڕی و سووکییەوە لەم شوێنەی بەرگە ھەواشدا پەستان نزمەو ئەمەش وادەکات ھەوا توانای وەرگتنی زیاتری ھەڵمی ئاوی نابێت و لەبەر ئەوە ھەڵمی ئاو بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە تادەگاتە بەرزییەکی دیاریکراو کە پلەی گەرمی نزمەو گونجاوە بۆ پرۆسەی چڕبوونەوە . وە دروستبوونی ھەورەکان پێویستی بە بوونی تەنۆلکەی زۆر بچوک ھەیە لەھەوادا کە بە ناوکی چڕبوونەوە ناسراوە کە بوونیان ھەیە لە ھەوادا وەک تەپوتۆزی زۆر بچوک یان دوکەڵ یان ھەندێک جۆری خوێ و مادەی تر .ئەم تەنۆلکانە یارمەتی چڕبوونەوەی ھەڵمی ئاو دەدات لەشێوەی دڵۆپە ئاو و کریستاڵی سەھۆڵی و بەردەوامی کرداری چڕبونەوەو دروستبوونی ھەورەکان .ھەڵمی ئاو بینراو نییە لە بەرگەھەوادا بەڵام ھەور بینراوە لەکاتی چڕبوونەوەی ھەڵمی ئاودا .
ئێستا دەپرسین ھەور بەو بارستە گەورەو زەبەلاحەوە چۆن لە ئاسماندا دەمێنێتەوەو کاریگەری ھێزی کێشکردنی لەسەر نییە ؟؟
ھەورەکان بارستەیەکە لەھەوای گەرم وھەڵگری دڵۆپە ئاوی بچوک کە چڕییەکەی کەمترە لەھەوای ووشکی دەوروبەری و ژێرەوەی ھەروەھا ھەورکان زاڵن بەسەر ھێزی کێشکردنی زەویدا چونکە ھێزی یەکگرتنی دڵۆپە ئاوەکانی ناوھەور گەورەترە لەھێزی کێشکردنی زەوی لەبەر ئەوەی قەبارەی دڵۆپەئاوەکانی ناو ھەور زۆر بچوکن وە ڕووبەری ڕووی دڵۆپە ئاوەکان گەورەترە بەراورد بە بارستاییەکەیان لەبەر ئەوە لەکاتی کەوتنە خوارەوەیدا دووچاری بەرگرییەکی زۆر دەبێتەوە واتە ھەور دەکەوێت بەڵام زۆر بەھێواشی بەڵام بەکەمترین ھەوا بەرزدەبێتەوە دووبارە لە بەرزیدا دەمێنێتەوە ....ئەوەی ھەورەکان بەگەرمی و چڕییەکی کەم دەھێڵێتەوە بەراورد بەھەوای وشکی دەوروبەری پرۆسەی چڕبوونەوەی بەردەوامە لەناویدا لە ئەنجامی پرۆسەی چڕبوونەوەدا لەناو ھەورەکەدا گەرمی دروست دەبێت و بەمانای وایە ھەوەرەکە خۆ گەرم کەرە بەبەردەوامی و پارێزگاری لە چڕییە کەمەکەی دەکات و چڕیەکەی کەمترە لە ھەوای ژێرەوەی و بەمە لە ئاسماندا دەمێنێتەوە....

سەرۆكی فیزیاوی / ئاسۆ كمال طیب / بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ