پەیامی هاوخەمی محەمەد حاجی مەحمود بۆ کەسوکاری قوربانیانی روداوەکەی حەمدانیە

29.09.2023
جەماوەر نیوز
محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پرسەو هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی کارەساتە ناخهەژێنەکەی
قەزای حمدانیە دەردەبڕێت
ئەمە دەقەکەیەتی :
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

هاوخەمی پرسە و پەژارەی قوڵی کەسوکاری قوربانیانی کارەساتە ناخهەژێنەکەی قەزای حەمدانییەین کە لە بۆنەیەکی کۆمەڵایەتیدا ژمارەیەکی زۆر هاونیشتیمانی بەشێوەیەکی دڵتەزێن گیانیان لەدەستدا و بەسەدانیش برینداربوون.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە ئەمە یەکەمین جار نییە کەمتەرخەمییەکان دەبێتە هۆکاری کارەساتی هاوشێوە، دەبێت لایەنی بەرپرس بەدواداچوون و ڕێکاری پێویست بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارە بوونەوەی ئەوجۆرە کارەساتانە.

داواکارم لە یەزدانی مەزن کۆچکردوان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و شیفای بریندارەکان بدات.

محەمەد حاجی مەحمود

۲٠۲۳/۹/۲٩
گوڵەخانە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ