لەسبەیەوە پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

29.09.2023
جەماوەر نیوز
پێشبینى دەکرێ لە سبەى ڕۆژی شەممە وە پلەکانى گەرما بە (4 - 6) پلەى سیلیزى نزم بێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ڕۆژی پێشوو و خێرایی با (10-20) کم/س دەبێت و ئاسمانیش ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت.
ڕۆژی دوو شەممە ئاسمانى هەرێم نیمچە هەوردەبێت لە گەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمە باران لە ناوچەکانى باکور و ناوەڕاست و باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم, هەروەها بۆ ڕۆژانى دواتریش پلەکانى گەرما هاوشێوەى ڕۆژانى پێشتر دەبێت.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ