حکومەتی عێراق سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

29.09.2023
جەماوەر نیوز

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و د. دلۆڤان محمد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و د. معاف عبدالکریم سەرۆکی دیوانی وەزارەت پێشوازیانکرد لە د. صالح ضمد ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ و د. خمیس حسین بریکاری وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ و شاندی یاوەریان، بەمەبەستی گەیاندنی سوپاس و پێزان و دەستخۆشی بۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی و هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و دهۆک و بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەکان و تیمەکانی پزیشکی فریاکەوتن و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە بەرامبەر بەهاناوەچوونی قوربانیانی ڕوداووی قەزای حەمدانیە لە پارێزگای موسڵ و پێشوازیکردن و چارەسەرکردنی برینداران و ناردنی هاوکاریەکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆنەخۆشخانەی حەمدانیە.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ