مین بەکۆڵبەرێکدا دەتەقێتەوە

29.09.2023
جەماوەر نیوز

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارووباری مین رووداوێکی بەرکەوتنی مین رادەگەیەنێت.
بەپێی زانیاریەکان لەبەشی هاریکاری قوربانیانی مین لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/ هەولێر،
کاتژمێر١٠ی شەوی ٢٩لەسەر٣٠/٩/٢٠٢٣، لەسەر سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران هاوڵاتیەک بەرەگەزنامەی ئێرانی، کەکاری کۆڵبەری دەکات،
بەناوی ( ا ،ع،ا )، تەمەنی ٤٠ساڵ لەکاتی هاتنی بۆ ناو خاکی کوردستان بەر مین دەکەوێت و بە هۆکاری بەرکەوتنەکەی قاچی راستی برینداردەبێت، لەلایەن هاورێکەیەوە نزیکی ئاواییەکانی ناحیەی حاجی ئۆمەران دەکرێتەوە ودواتر دانیشتوونی ناوچەکە هاوکاریدەکەن و راستەوخۆ دەگەیەنرێتە بنکەی تەندروستی حاجی ئۆمەران و دوای پێدانی فریاگوزاری سەرەتایی بۆچارەسەری بەرەو نەخۆشخانەی گشتی قەزای چۆمان دەگوازرێتەوە.
شوێنی رووداوەکە دەکەوێتە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران.
.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/ هەولێر

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ