ژماره‌ى قوربانبانى که‌رتى غه‌ززه‌ گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 11 هه‌زار که‌س

15.10.2023
جەماوەر نیوز
به‌هۆى هێرشه‌کانى ئیسرائیل بۆسه‌ر که‌رتى غه‌ززه‌، ژماره‌ى قوربانیان له‌به‌رز بونه‌وه‌دایه‌و تائێستا زیاتر له‌دوو هه‌زار کوژراو و نۆ هه‌زار  بریندار هه‌یه‌ .

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى فه‌ڵه‌ستین له‌ که‌رتى غه‌ززه‌ ڕایگه‌یاند که‌ ژماره‌ى قوربانیان له‌که‌رتى غه‌ززه‌، به‌زربوۆته‌وه‌ بۆ دوو هه‌زار و ٣٢٩ کوژراو و نۆ هه‌زار و ٤٠ بریندار.

سوپاى ئیسرائیل بۆ نۆیه‌م ڕۆژه‌ له‌سه‌ر یه‌کتر به‌ چڕى شارى غه‌ززه‌ بۆردومان ده‌کات که‌ به‌هۆیه‌وه‌ زیانى زۆرى گیانى و ماددى لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌یش له‌ کاتێکدایه‌ ئیسرائیل داواى له‌ دانیشتووانى ناوچه‌کانى باکوورى که‌رتى غه‌ززه‌ کردووه‌ که‌ ماڵوحاڵیان خۆیان جێبهێڵن و ڕوو له‌ ناوچه‌کانى باشوورى که‌رتى غه‌ززه‌ بکه‌ن.

له‌ ڕۆژى ٧ى ئه‌م مانگه‌وه‌، لیواکانى عیزه‌ددین قه‌سام باڵى سه‌ربازیى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس له‌ که‌رتى غه‌ززه‌ى گه‌مارۆدراو، هێرشێکى سه‌ربازییان دژبه‌ ئیسرائیل به‌ ناوى "گه‌رده‌لوولى ئه‌قسا"ى ده‌ست پێ کردووه‌ که‌ تا ئێستا به‌رده‌وامه‌.

له‌ به‌رامبه‌را، سوپاى ئیسرائیل له‌ وه‌ڵامى ‌هێرشه‌کانى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس، ئۆپه‌راسیۆنێکى به‌ناوى "شمشێرى پۆڵایین" بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ ده‌ست پێ کردووه‌ و تا ئێستا ژماره‌یه‌ک ئامانجى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس له‌ ناوچه‌ جیاجیاکانى که‌رتى غه‌ززه‌ى کردووه‌ته‌ ئامانج.


ئانادۆڵ 


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ