که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

15.10.2023
جەماوەر نیوز
 که‌ش وهه‌واى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 15- 10- 2023
که‌ش/ ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ونیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌ کاته‌کانى شه‌ودا خۆڵ بارین ده‌ست پێده‌کات به‌تایبه‌ت له‌ باشور و ناوه‌ڕاستى هه‌رێم و تا سبه‌ى به‌یانى به‌رده‌وام ده‌بێت و مه‌وداى بینین که‌م ده‌بێته‌وه‌. 
پله‌کانى گه‌رما / نزیک ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆمارکراوى دوێنێ .
خێراى با /  ( 10 – 15 )کم/س .
ئاراسته‌ى با / باکورى خۆرئاوا ده‌بێت .
مه‌وداى بینین / 9 - 10 کم ده‌بێت وه‌ له‌ کاتى خۆڵ بارین (4-5) کم ده‌بێت 
پله‌کانى گه‌رما / له‌سه‌ر نه‌خشه‌دا ئاماژه‌یان پێدراوه‌ .
سبه‌ى دوو شه‌ممه‌ 16- 10- 2023
که‌ش/ ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌کان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت, له‌ گه‌ڵ ئه‌گه‌رى بارینى پروشکه‌ باران  له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌کانى باکورى هه‌رێم.
پله‌کانى گه‌رما /نزم ده‌بێته‌وه‌ به‌ (4 تا 5) پله‌ى سیلیزى به‌ به‌راورد له‌ تۆمارکراوى ئه‌مرۆ.
خێراى با / مام ناوه‌ند ده‌بێت (10 – 20 )  کم/س 
ئاراسته‌ى با / باکورى خۆرئاوا ده‌بێت .
مه‌وداى بینین / 7 - 9 کم 
به‌رزترین پله‌کانى گه‌رماى پێشبینیکراو به‌ پله‌ى سیلیزى :
هه‌ولێر : 27 
سلێمانى : 25
دهۆک : 25
که‌رکوک : 29
هه‌ڵه‌بجه‌ : 28
زاخۆ : 28
سۆران : 26
حاجى ئۆمه‌ران : 16
گه‌رمیان : 30
به‌شى پێشبینى /  15- 10- 2023


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ