کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان رێنمایی و غه‌رامه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن دیارى ده‌کات

22.10.2023
جەماوەر نیوز
کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق رێکخستنى ورێنمایی سه‌باره‌ت به‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن قه‌واره‌ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و کاندیده‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکاندا دیاریکرد که‌ بڕیاره‌ له‌ 18 ى مانگى 12 دا ئه‌نجام بدرێت.
عیماد جه‌میل، سه‌رۆکى تیمى ڕاگه‌یاندنى کۆمسیۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ ئاژانسى فورات نیوزى  ڕاگه‌یاند "رێکخستن ورێنمایی تایبه‌ت به‌ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن گه‌یشتۆته‌ کاندیده‌کان، که‌ ئه‌رکى به‌دواداچوونى میکانیزمى بڵاوکردنه‌وه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌ شاره‌وانى به‌غدا سپێردرا."
وتیشى " غه‌رامه‌ى دارایى دیایکراوه‌ بۆ سه‌رپێچى کردنى کاندیده‌کان ووتیشى غه‌رامه‌که‌ دووهێنده‌ ده‌کرێت له‌کاتێکدا کاندیده‌که‌ به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر سه‌رپێچی کردنه‌که‌ى له‌ماوه‌ى دیاریکراودا وه‌ڵامى نه‌بوو .
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه‌، "لیژنه‌که‌ 906 تیمى چاودێرى هه‌یه‌ که‌ ده‌ستیان به‌ کاره‌کانیان کردووه‌."
ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که‌، "کاتى ده‌ستپێکردنى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ هه‌فته‌ى یه‌که‌مى مانگى تشرینى دووه‌مى داهاتوودا ده‌بێت."


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ