کەریم بێنزیما لەگەڵ یانه‌ی ئیتیحادی سعوودی گەیشتنە هەولێر

04.11.2023
جەماوەر نیوز

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2023.11.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی لە ڕاهێنەر و یاریزانان و شاندی یانه‌ی ئیتیحادی سعوودی کرد، کە بڕیارە رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ گه‌ڕی چواره‌می چامپیۆنزلیگی پاڵەوانیەتی ئاسیا، له‌ كاتژمێر 03:00ـی ئێواره‌ لە یاریگه‌ی شەهید فەڕەنسۆ هه‌ریری لە هەولێری پایتەخت یانەی ئیتیحادی سعوودی بەرامبەر یانەی قوه‌ جه‌وییه‌ی عێراقی یاری بکات.

له‌ ریزه‌كانی یانه‌ی ئیتیحادی سعوودیه‌ چه‌ندان یاریزانی ناوداری جیهانی تێدایه‌ له‌وانه‌ كه‌ریم بێنزێما و نگۆڵۆ كانتی و فابینیۆی.

جێگەی باسە، هەریەک لە کونسڵی وڵاتی سعوودییە لەهەولێر و شێرزاد ئازاد، بەرپرسی فەرمانگەی پڕۆتۆکۆڵی حکومەتی هەرێم و بەختیار فەرهاد، ڕاوێژکاری وەرزشی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند یاوەری پارێزگاری هەولێر بوون.

زۆرترین خوێندراو