یانەی قوه‌ جه‌وییه‌ی عێراقی لە یانەی ئیتیحادی سعوودی بردوە

06.11.2023
جەماوەر نیوز
لە هەولێر گه‌ڕی چواره‌می چامپیۆنزلیگی پاڵەوانیەتی ئاسیا بەڕێوەچوو
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2023.11.6، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و عەدنان درجال، سەرۆکی فدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و سەرۆکی یانەکانی ئیتیحادی سعوودی و قوەی جەوییەی عێراقی و ژمارەیەکی تر لەبەرپرسان و هاندەرێکی زۆری هەردوو یانە، لە یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فەڕەنسۆ هەریری لە هەولێری پایتەخت، گه‌ڕی چواره‌می چامپیۆنزلیگی پاڵەوانیەتی ئاسیا، لە نێوان یانەی ئیتیحادی سعوودی و یانەی قوه‌ جه‌وییه‌ی عێراقی ئەنجامدرا.

لە ئەنجامی یارییەکی بەهێز لە نێوان هەردوو یانە لە کەشێکی لە بار و سەرکەوتووانە، یانەی قوەی جەوییەی عێراقی توانی بە 2 گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی ئیتیحادی سعوودی بباتەوە.

زۆرترین خوێندراو