پارێزگاری سلێمانی، گرتووخانەی فیدراڵیی سوسێی بەسەرکردەکاتەوە

19.11.2023
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ. د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، گرتووخانەی فیدراڵیی سوسێی بەسەرکردەوە و لەلایەن بەڕێز عەمید نازم شەریف محەمەد بەڕێوەبەری گرتووخانەکە و ئەفسەر و پلەدار و پزیشک و کارمەندانی گرتووخانەکەوە پێشوازیکرا.
لە نزیکەوە لەگەڵ بەڕێزان بەڕێوەبەر و کارمەندان و بەندکراو و کەسوکارەکانیان کۆبووەوەو لە دۆخی خزمەتگوزاریی و میهرەبانیی و ئارامیی و تەندروستیی و ژیانی ڕۆژانەیان دوان.
سوپاس و پێزانینی خۆیان پێشکەش بە بەڕێزان بەڕێوەبەر و کارمەندانی گرتووخانەکە کرد، کە زۆر شایستانە ئەرکەکانیان جێبەجێدەکەن و چەندین بەش و شوێنی ڕاهێنانی پیشەیی و کتێبخانە و ناوەندی تەندروستییان بۆ بەندییەکان کردووەتەوەو بە شێوەیەکی پیشەییانە کار بۆ چاکسازیی و فێرکردنی پیشەیی بەندکراوەکان دەکەن.
بەندکراو و کەسوکارەکانیان ستایشی ڕۆڵی بەڕێزان بەڕێوەبەر و پزیشک و پلەدار و کارمەندانی گرتووخانەی فیدراڵیی سوسێیان کرد بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و جیاوازی نەکردن لەنێوان بەندییەکانداو گونجاندنی دەرفەتی یاسایی هاوبەش بۆ سەردانیکردنی کەسوکاریان لە گرتووخانەکەدا.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ