چلەی شەهید جەوهەر قەهار لە گوندی کەردز بەڕێوە چوو

04.12.2023
جەماوەر نیوز

40 ڕۆژ بەر لە ئەمرۆ لە چیای قەرەچووغ جەوهەر قەهار لە پێناو بەرگری لە سەروەری خاکی نیشتمان لەگەل چەند هەڤالێکی گیانی خۆیان کردە قوربانی زیدی خۆیان …
بۆ ئەم مەبەستە ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە 3-12-2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی و فەرماندە سەربازیەکان و هەڤاڵانی شەهیدو پێشمەرگە هاوسەنگەرەکانی و بنەماڵەی شەهید جەوهەر قەهار لە گوندی کەردز مەراسیمێک بەڕێوە چوو…
لەو مەراسیمەدا وێرای دانانی تاجە گولینە بە وتارو دیکۆمێنت ئازایەتی و کوردپەروەری بنەماڵەو خودی شەهید جەوهەر قەهار خرایە روو، کە بە درێژایی کاروانی خەباتی پێشمەرگایەتی بە ئازاو چەلەنگ و پاتیزان ناوبانگی دەرکردبوو …

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ