ئەمڕۆ لەگوندی گوڵەخانەی بناری سورێن بەسەرپەرشتی محەمەد حاجی مەحمود ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کۆبۆوە

01.03.2024
جەماوەر نیوز
سەرەتای کۆبونەوەکە بەسەتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد
لەکۆبونەوەکەد محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان تیشکی خستە سەر بارو دۆخ و گۆرانکاریەکانی کە لەماوەی ڕوویداوە ئەو بریارانەی کە لەدادگای فیدراڵی دەرچوە کە هیچ لەبریارەکانی لەبەر ژەوەندی هاوڵاتیانی کوردستان نیه ئەو جۆرە بریارانە کە دەدرێت بۆ ئەوەیە قەوارەی هەرێمی کوردستان بچوک بکرێتەوە ئەو دەستکەوتانەی کە بەدەست هاتون بەزۆری دەزانن بۆ کورد محەمەد حاجی مەحمود وتیشی کە دەبێت سەرجەم نوێنەرانی کورد یەک هەڵوێست بن بۆ بەدەست هێنانی مافە دەستوریەکانی گەلی کورد و سنورێک دابندرێت بۆ ئەوەی نەتوان دەست بخەنە ناو کارو و بارەکانی هەرێمەوە
هەر لەکۆبونەوەکەدا چەندین بڕیاری گرنگ درا کە سەرجەم بریارەکان لە چوارچێوەی خۆ ئامادەکردن و ڕێکخستنەوەکانی دامو دەزگاکانی و ئەندام و کادرانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بوو بۆ بەشداری کردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆئەوەی ئەم هەڵبژاردنە دەرئەنجامێکی باش بەدەست بێت لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان
هەروەها باس لە ئەنجامدانی کۆنگرەکرا بە پێویست زانرا کە
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە زووترین کاتدا کۆنگرەی خۆی ببەستێت بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم هەڤاڵانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئامادەی خۆیان دەربڕی بۆ ئامادەکاریەکان و ڕێوشوینەکان بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە تا لەو ڕێگەوە هەیکەلی کارو ڕێکخستنەوەکان بە پەیرەوە پڕۆگرامی کۆنگرە بڕوات بەڕێوە و تاوەکو وەک هەمیشە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەخەبات و تێکۆشان و خزمەتکردنی هاوڵاتیاندا بن

زۆرترین خوێندراو