جه‌ژنانه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت

01.06.2019
جەماوەر نیوز
حكومه‌تی عێراق بڕیایدا جەژنانە بەسەر فەرمانبەران دابەشبکات
له‌ ناوه‌نده‌كانی ڕاگه‌یاندنی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ حکومەتی عێراق بڕیاریداوە جەژنانە به‌ پێی بڕوانامه‌ى به‌سه‌ر فەرمانبەراندا دابەشبکات و ئه‌و جه‌ژنانه‌یه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌.
له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كاندا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو هه‌ڵگرانى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس  و سه‌روتر بڕى 100 هه‌زار دینار، بۆ فه‌رمانبه‌رانى خوار ئه‌و بڕوانامانه‌ش 75 هه‌زار دینار، بۆ فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستیش 50 هه‌زار دیناره وه‌ك جه‌ژنانه‌ پێیان ده‌به‌خشرێت.‌
ئه‌م جه‌ژنانیه‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌رێم ده‌گیڕیته‌وه‌ كه‌ سه‌ربه‌ حكومه‌تی ناوه‌ندن.