ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گفتوگۆ له‌باره‌ی سوتاندنی ده‌غڵ و دانی جوتیاران ده‌كات

13.06.2019
جەماوەر نیوز
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 13ی حوزه‌یران ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دانیشتنی ژماره‌ 23ی وه‌رزی دووه‌می یاسادانان له‌ كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌رۆ ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه‌ دواخرا.
به‌ گوێره‌یزانیاریه‌كانی جه‌ماوه‌رنیوز به‌ هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ژماره‌ی یاسایی بۆ ده‌ستپێكردن، كۆبوونه‌وه‌كه‌ نیو كاتژمێر دواخراوه‌، بڕیاره‌ پاش كه‌مێكی تر كۆونه‌وه‌كه‌ ده‌ستپێبكات بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گفتوگۆ له‌سه‌ر 16 ته‌ور ده‌كات.
یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كان كه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت پرسی سوتاندنی ده‌غڵ و دانی جوتیارانی پاریزگای كه‌ركوك و موسڵ و تیاله‌یه‌