له‌یادى دامه‌زراندنى ڕێکخراوى یه‌کێتى قوتابیان و لاوانى سۆسیالست پێویسته‌ چى بکرێت
03.04.2023

به‌ختیار که‌ریم مارف

‎دامه‌زراندنى ڕێکخراوى یه‌کێتى قوتابیان و لاوانى سۆسیالستى کوردستان ئه‌و ڕێکه‌وته‌ گرنگ و کاریگه‌ره‌ بوو که‌ هه‌میشه‌ به‌پرشنگدارى له‌ مێژوژى بزاڤى ڕزگارى خوازى گه‌له‌که‌مان به‌ زیندویى ده‌مێنیته‌وه‌ .به‌تایبه‌تى له‌ڕۆژگارێکدا که‌ ئه‌وانه‌ى بڕیارى به‌رگریان له‌دۆزى ڕه‌واى گه‌له‌که‌مان  پاشخانێکى سیاسى وڕۆشنبیرى و به‌رخودانیان هه‌بوو.

‎٤/٤/۱۹۸۳حزبى سۆسیالستى کوردستان بڕیاردان به‌ دامه‌زراندنى ڕێکخراوێکى مه‌ده‌نى و پشتبه‌ستن به‌ میتۆدى شۆڕشگێرى و ئاراسته‌کردن و گواستنه‌وه‌ى خه‌باتى سیاسى و مه‌ده‌نى له‌ شاخه‌وه‌ بۆ شار ده‌ستکه‌وتێکى گه‌لێک مه‌زنى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بوو له‌ شاخ .شه‌هید بونى مامۆستا سه‌لاح یه‌که‌مین سکرتێرى ڕێکخراو له‌ سه‌نگه‌رى به‌رگریدا نیشانه‌ى خه‌مخۆرى و دڵسۆزى ئه‌و ڕێبازه‌یه‌ بۆداکۆیکردن له‌ ماف و ئامانجه‌ و خواسته‌ له‌ مێژینه‌ى گه‌له‌که‌مان.

‎نوسینه‌وه‌ى مێژو تۆمارکردنى سه‌روه‌رى کارێکى ساده‌و سانا نییه‌ مۆڕاڵێکى به‌ هیزى ده‌وێت پێویستى به‌پاشخانێکى سیاسى  و ڕۆشنبیرى و فه‌لسه‌فه‌ى کارکردنه‌ بۆئه‌وه‌ى به‌رده‌وامبیت ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ش له‌که‌م ڕێکخراو گروپى سیاسى دا هه‌یه‌ ته‌نها له‌ پارتى سۆسیالیست و ڕێکخراوه‌کانیدا به‌فعلى به‌رجسته‌ بون تا ئێسته‌ش به‌ هه‌مان مۆراڵى ده‌ستپێکى دروست بونى به‌رده‌وامه‌.

‎گه‌رچى دامه‌زراندنى ڕێکخراوى یه‌کێتى قوتابیان و لاوانى سۆسالستى کوردستان قۆناخ و ویستگه‌ى جۆراو جۆرى بڕى چ له‌ شاخ و چ له‌شار ئێسته‌ش هه‌ریه‌ک له‌ بزوتنه‌وه‌ى خوێندکارانى کوردستان و ڕێکخراوى لاوانى کوردستان درێژه‌ پێده‌رى ئه‌و ڕێکخراوه‌ن ئه‌وه‌ى گرنگه‌ ده‌بێت ئه‌م ڕێکخراوانه‌ له‌ ئاینده‌دا ببنه‌ ئه‌لته‌رناتیفى زۆرێک له‌ ڕێکخراوه‌کانى هاوشێوه‌ى خۆیان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و ڕۆڵ و پێگه‌یه‌ى که‌ له‌ ڕابوردودا گێڕاویانه‌ ڕاسته‌ تا ئێستا هه‌رێمى کورستان له‌ دۆخێکى سه‌ختدایه‌ له‌ ڕوى جوگرافیا دابه‌ش بوه‌ به‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ک ناوه‌ندى سیاسى و سه‌ربازى دژ به‌یه‌ک و ناکۆک ئه‌مه‌ش واى کردوه‌ هه‌رێمى کوردستانى له‌ ئێستاو ڕابوردودا به‌ره‌ قۆناغى جیاجیا دا بردووه‌ وململانێى هێزه‌ سیاسیه‌یه‌کان له‌ ناوخۆ نه‌بونى یه‌کگوتارى دابه‌شکارى به‌ سه‌ر هاوکێشه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و هه‌رێمایتیه‌کان بارو دۆخى هه‌رێمى کوردستانى به‌ره‌و قۆناغێکى هه‌ستیار و نائارام بردوه‌ له‌ ئێسته‌دا مه‌ترسیه‌کان له‌ هه‌مو کات زیاتر ڕوبه‌ڕى هه‌رێمى کوردستان بۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى له‌ سه‌ر هاوڵاتیان و لاوان و خوێندکاران و ئاینده‌ى هه‌رێمه‌که‌مان دروستکردوه‌ به‌رده‌وامى ئه‌م دۆخه‌و ئاینده‌یه‌کى لێڵى بۆ هه‌رێمى کوردستان دروسکردوه‌ واشیکردوه‌ به‌ته‌واوى متمانه‌ى له‌ نێوان هاوڵاتى و حکومه‌ت و نوخبه‌ى سیاسى که‌مبکاته‌وه‌ ،به‌تایبه‌تى سه‌ره‌ڕاى ناکۆکیه‌کان تا ئێسته‌ نه‌توانراوه‌ ده‌رچه‌یه‌ک بۆ گرفته‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌ نێوان هێزه‌ سیاسى و ڕکه‌به‌ره‌کان بدۆزرێته‌وه‌ که‌ ده‌رئه‌نجامى ئه‌م ململانیانه‌ دورنیه‌ سیناریوى نوێ و ئه‌لته‌رناتیڤى نوێ بهێنیته‌ کایه‌وه‌.که‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ ده‌ستپێکى خراپ و ئه‌زمونه‌که‌مان به‌ره‌ و ئاقارێکى نادیار و خراپ هه‌نگاو بنێت ئه‌وخوێندنه‌وه‌و دروشمانه‌ى ئێسته‌له‌ عێراق به‌ردیده‌ ده‌که‌وه‌ ڕاسته‌قینه‌ن ده‌توانن دیفاکتۆ بن ڕێڕه‌وى عێراق و هه‌رێمى کوردسان بگۆڕن.

‎بۆیه‌ له‌یادى ٤٠ساڵه‌ى دامه‌زراندى هه‌ردوو ڕێکخراوى بزوتنه‌وه‌ى خوێندکارانى کوردستان وڕێکخراوى لاوانى کوردستاندا جه‌خت ده‌که‌مه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌م ڕێکخراوانه‌ خۆیان له‌ سه‌ر به‌رنامه‌ و فه‌لسه‌فه‌ و میتۆدێکى نوى کارکردن خۆیان ڕێکبخنه‌وه‌ تازه‌گه‌رى له‌ شێوازى کارکردن و هه‌یکه‌لى ڕێکخراوه‌ى کێبڕکێکردنى ئه‌وڕێکخراوانه‌ى که‌ هاو شێوه‌ى خۆیانن بۆیه‌ به‌م ئاڵنگاریانه‌ ڕێکخراوه‌کان ده‌رفه‌تیان بۆ ده‌ڕه‌خسێت بچنه‌ قۆناغێکى نوێوه‌.
‎مه‌وداو قوڵى بیرکردنه‌وه‌ بۆ ئاینده‌، ده‌بێت بکرێته‌ بنه‌ما بۆ چۆنێتى به‌ره‌و پێشبردنى ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ده‌رهێنانیان له‌و چه‌ق به‌ستویه‌ى که‌ ئه‌مه‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان سه‌رجه‌م ڕێکخراوه‌کان  و ژینگه‌ى کارى ڕێکخراوه‌ى گرتۆته‌وه‌ .ئه‌وه‌ى ئه‌رکى ئاینده‌ى هه‌ردو ڕێکخراوى بزوتنه‌وه‌ى خوێندکارانى کوردستان و ڕێکخراوى لاوانى کوردستانه‌ ئه‌نجامدانى نوێگه‌رى وئاماده‌سازى پڕۆژه‌یه‌کى نوێ تاکو بتوانرێت ڕۆڵ و پێگه‌و کاریگه‌ى زیاتریان هه‌بێت له‌ خزمه‌تکرن و گه‌یشتنیان به‌و پێگه‌یه‌ى که‌ شایسته‌ى زیاترن



ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ