وەزیری پەروەردە: مەنهەجی ۱۲ی ئامادەیی کەمناکرێتەوە

20.02.2022
جەماوەر نیوز
 ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ئەمساڵ پرۆسەی خوێندن زووتر دەستیپێكردەوە و لەڕووی دەوامكردن كێشەمان بۆ دروست نەبووە،لەبەرئەوە كەمكردنەوەی مەنهەجی پۆلی 12 پێویست نیە .
وەزیری پەروەردە وتیشی كەمكردنەوەی مەنهەج زیان لە قوتابیان و خوێندكاران دەدات،دواتریش دەوترێت بەهۆی كەمكردنەوەی مەنهەج نمرە بەرزدەبێتەوە،هەربۆیە نامانەوێت زیانیان پێبگات
ئاماژەی بەوەشدا بەدواداچوون دەكەین بزانین دەكرێت یاخود چەندێك دەتوانین وادەی خوێندن درێژبكەینەوە بۆ ئەوەی خوێندكاران زیاتر لە بابەتەكان تێبگەن، چەند بژاردەیەكیش بۆ ئەو مەبەستە هەیە ،بەڵام بژاردەی كەمكردنەوەی مەنهەج هیچ كەسێك لە ئەنجومەنی وەزارەت لەگەڵیدا نەبووە
لەكۆتاییدا وەزیری پەروەردەی هەرێم ئەگەر ساڵنامەی خوێندن دەستكاری بكرێت و خوێندن درێژبكرێتەوە، قوتابیان دەبێت بزانن دەكەوێتە نێو گەرمای هاوینەوە.