خاڵە سەید کاکە چیایەکی خۆڕاگر و سەرکردەیەکی مەیدانی و نیو سەدە پێشمەرگاتی رزگار سەید کاکەڕەش
13.02.2026

خاڵە سەید کاکە چیایەکی خۆڕاگر و سەرکردەیەکی مەیدانی و نیو سەدە پێشمەرگاتی رزگار سەید کاکەڕەش : بەشـــــــی یەکەم دوێنێ کە پێشمەرگە بووم بەگژ هەورە ، تریشقە و بەفر و ڕەهێلەدا دەچووم هیچ باکم نەبوو .. لە شەوی ئەنگوستە چاوا تەل و تەلیسمی دوژنم شەق دەکرد بەرگەی سەد سەرما و برسیەتی تفت وتاڵیم دەگرد...! هیچ باکم نەبوو ... بەڵێ ! وەکو چیا و کێو خۆم ڕادەگرد هەمیشە وەکو ڕەوەندێکی بێوار بۆ ژوانگەی شوێن و هەتاوێکی نێو قەدی شاخ هەر ڕام دەکرد ... نە ڕۆژێ خەیاڵ و ئۆف نە ساتێکیش دڵە ڕاوکێم دەکرد ...!؟ زۆرن ئەوانەی هەردەم لە پێناوی ئازادی گەل و نیشتیماندا خۆیان دەدەنە دەستی قەدەر و پێشبڕکێ لەگەڵ مەرگ و ژیاندا دەکەن بە جۆرێک چەندیان دەبنە قوربانی رزگاری گەل و خاک .....؟ شۆڕشگێرانی گەلی کورد لە فیداکاری جوامێری هەردەم پێشەنگ بوون ، لە تێکۆشانێکی بەردەوام تا وەدیهاتنی ئامانجەکان ، بۆیە مەیدانەکانی شەڕ و بەرگری لە نیشتیمان گەواهی چاونەترسی قارەمانیەتیانن ... منیش بەو ئومێدەم بمتوانیایە لەم چەند دێرە نووسینەیەمدا ، هەموو ئەو سیفەتە بەرز و ئەخلاقە شۆڕشگێرانەی لە خاڵە سەید کاکە وە دەخوێندرێتەوە بەشانازییەوە بێنمە بەرچاوی خوێنەرانی بەڕێز و خۆشەویست کە دەریایەک لەو مێژووە زیندوەی گەل و حزبەکان کە خاوەنی خەبات و قوربانیەکی زۆرن ... بۆیە تەمەنی کەسانێکی نێو شۆڕش پڕە لە ڕووداو بیرەوەری هەرکامەیان بەشێکن لە مێژووی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان ...! دیارە هەمووکەسێک خۆی لە قەرەی ژیاننامەو بیرەوەری نووسین نادا ، بەڵکو خوێنەر زیاتر گەڕان بەدوای کەسایەتییە مێژوویی ، شۆڕشگێڕ ، نەتەوەی و سەرکردەی دامەزرێنەر ، هەڵکەوت و ناودار دەکەن ! بۆ گەڕان و سەرچاوە مێژووییەکان زیاتر چێژ لەم جۆرە بیرەوەرییانە وەردەگرن ، بێگومان ئەوەی بیرەوەری و یاداشتی خۆی دەنووسێتەوە هەمیشە هەڵکەوت و شۆڕەسوارە ، دەکرێت خوێنەر ژیاننامەو بیرەوەری هەموو کەسێک بخوێنێتەوە ، بەڵام ئەوانەی جەوانن بیرەوەری و یاداشت نووسین هیچ مانایەکیان پێنابەخشێ ...!؟ لە هەر هەرێم و کەنارێکی کوردستانی دابەشکراو کۆمەڵە مرۆڤێکی خەباتگێر و شۆڕشگێر هەن ، ئیمڕۆ بەداخێکی زۆرەوە لای میدیاکار و ڕۆژنامە کوردییەکان فەرامۆش کراون و بەئەرکی خۆیان نازانن تا بەنەوەی نوێ گەلەکەمان ئاشنابن ، هاوکات ئەو کەسایەتیانە هەرکامیان خاوەن ڕابردوویەکی خەباتگێڕانە و دەریایەک بیرەوەری و داستان و زانیاریان لایە و یاخود لە سینگیاندا هەڵگرتووە ، بێت و بیان دوێنین و لێیان نزیکبینەوە ئینجا دەتوانیین بە دەیان پەرتووک و ووتاریان لە سەر بنووسیرێ ..گەر لاپەرەکانی مێژووی پڕ شکۆی شۆڕش و خەباتی بزووتنەوەی گەلی کورد هەڵدەینەوە ، پڕە لە داستان و سەروەری ، تێکۆشان و خەبات لە سەرەتای شۆڕشەکانەوە تا ئێستاش ، ناوی چەندان کەڵە پیاوی قارەمان ، مێرخاس و مەردمان دێتە بەرگوێ ، بێ ئەوەی خوێندبیتیان ، یا دەرچووی هیچ کۆلیژێکی سەربازی و ئەکادیمی بن ، لە هەمان کاتدا نەخوێندەواریش بووبن ، بە بوێری و لێهاتووی خۆیان لە بەرەنگاربوونەوە و مەیدانەکانی شەڕ و بەرگری سەرکەوتو بوون ، هەر بۆیەش بوونەتە پێشەنگ و سمبوڵ لە کوردستان و شۆڕشەکاندا ...!؟

ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە

وتارەکانی تری نوسەر