
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له دیدارێكی تایبه‌تی ته‌له‌فزیۆنی جه‌ماوه‌ر له باره‌ی كه‌می خزمه‌تگوزاری له هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند له كوردستان قه‌یران له دوای قه‌یران دروستده‌بێت و حكومه‌ت بۆ كڕینی ده‌رمان ده‌دات به كۆمپانیا؟ ئه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیشی چییه؟
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وتیشی به‌نزین ڕۆژبه‌ڕۆژ گران ده‌بێت له كوردستان به ته‌نها كه‌رتی تایبه‌ت ناتوانێت به‌نزین دابینبكات و پێویسته كه‌رتی گشتی یارمه‌تی كه‌رتی تایبه‌ت بدات له پێناو دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌باره‌ی بایكۆتكردنی كۆمپانیاكانی خاوێمكردنه‌وه‌ی شاره‌كان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو بێ سه‌روبه‌ری دروستبووه له هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له هه‌رێم ئیشی چییه؟ جاران حكومه‌ت له هه‌موو گه‌ڕێك ئۆتۆمبیلێك و دوو كارمه‌ندی دابینكردبوو شاریان پاكده‌كرده‌وه، پاره‌ش له هاوڵاتیان وه‌رنه‌ده‌گیرا.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وتیشی ئیشی شاره‌وانی ته‌نها فرۆشتنی زه‌ووی ڕوكن نییه، دانانی كۆمپانیا بۆ پاككردنه‌وه‌ی شار زیاده‌یه ،پێویسته شاره‌وانی پاككردنه‌وه و جوانكردنی شاره‌كان له ئه‌ستۆ بگرێت.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له باره‌ی بڕیاردانی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێم ڕایگه‌یاند دادگای فیدراڵی دادگای حزبه‌كانه
وتیشی بۆچی ئه‌و دوو دادوه‌ره كورده كه یه‌كێكیان خه‌ڵكی سلێمانیه و یه‌كێتییه و ئه‌ویتریان خه‌ڵكی دهۆكه و پارتییه بۆچی ئیمزای ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵی عێراقیان كرد له دژی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێم؟ ده‌بێت پرسیار له یه‌كێتی و پارتی بكرێت.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هێمای بۆ ئه‌وه كرد بڕیاری دادگای فیدراڵی له دژی هه‌رێم په‌یوه‌ندی به ناكۆكی یه‌كێتی و پارتییه‌وه هه‌یه له سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار.
وتیشی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هی سوننه‌یه توركیا بۆی چاره‌سه‌ركردن و كێشه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانیش ماوه، تا كورد خۆی ڕێكنه‌كه‌وێت له‌سه‌ر كاندیدێكی سه‌رۆك كۆمار باوه‌ڕناكه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت.
وتیشی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق دروستبوونی سێ هه‌رێمه.
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد هیچ پاساوێك نییه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
وتیشی ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كۆمسیۆنی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌به‌سه‌رچووه، با كۆمسیۆنێكی نوێ دابنرێت، گه‌ر كۆمسیۆنی حزبه‌كانه ده‌بێت نوێنه‌ری هه‌موو حزبه‌كانی تێدابێت، ئه‌و كۆمسیۆنه سه‌ربه‌خۆ نییه.
وتیشی یاسایه‌كی باش هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن و هه‌رێمی كوردستان یه‌ك بازنه‌یه.
له باره‌ی ناكۆكییه‌كانی ئۆكرانیا و ڕووسیا محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ڕایگه‌یاند ئه‌مریكا و ئه‌ورپا له‌سه‌ر ئۆكرانیا شه‌ڕ له دژی ڕووسیا ناكه‌ن.
پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له ژماره‌یه‌ك پارێزگا به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كات
بە ئامادەبونی محەمەد حاجی مەحمود کۆتایی بە خولێکی ئەفسەران هات
كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ئه‌نجامدرا
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی ده‌كات
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه په‌رله‌مان نه‌بووین
بە ئامادەبونی محەمەد حاجی مەحمود ئاهەنگی دەرچونی خوێندکارانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەچوو

ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
