
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان سەبارەت بەبارودۆخی ئەمنی کەرکوک ڕاگەیاندراوێک بڵاودەکاتەوە:
بەهۆی ئەو باردۆخە نالەبارەی کە شاری کەرکوک و ئەناوچانەی گرتۆتەوە کە جێگەی ناکۆکین لە ئێستەدا ئەو ناوچانە بە بارودۆخێکی خراپ و ناجێگیری ئەمنی و سەربازی تێدەپەڕێت ئەمەش نائارامی و دڵەڕاوکێ لای دانیشتوانی شاری کەرکوک و ئەو ناوچانە دروستکردوە بە جۆرێک لە زۆربەی گەڕەکە کوردییەکان بازگەی ئەمنی دانراون و شاری کەرکوک وەک سەربازگەیەکی لێهاتووە ئەمەش گرفتی بۆ هاوڵاتیان دروستکردوە بە تایبەتی لەو سەربازگا و بارەگایانەی کە پێشتر بارەگای بەعس بوون ئێستە نۆژن دەکرینەوە هێزی سەربازی جۆراوجۆری تێدا جێگیر دەکەرێن.
مایەی نیگەرانییە کە لەماوەی ڕابوردوا هەڤاڵ ڕەسول ڕەئوف، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە کاتی گەڕاندنەوەی لە دەوامی فەرمی بۆماڵەکی خۆیی لە گەڕەکی دەروازە یەکێک لەو بازگانە دەستگیر دەکرێت بۆ ماوەی چەند کاتژێرێک دەستبەسەر دەکرێت.کە ئەم دەستگیرکردن و هەڵکوتانە سەر هاوڵاتیان بەبێ بڕیاری دادگا ئەنجامدەدرێت ئەمە ئەڕاستیە دەسەلمێنیت کە شاری کەرکوک شارێکە بۆ تە سەربازگە و مەترسی بۆ هاوڵاتیان دروستکردوە .
بۆ ئەو مەبەستە داواکارین لە سەرجەم حزب و ڕێکخراوەکان و نوێنەرانی کورد لەبەغدا بەجدی چارسەرێکی گونجاو بۆ ئەو ڕەوشە سیاسی و ئەمنیەیی کەرکوک بدۆزنەوە تاکو گرفتی تر بۆ دانیشتونی ئەو شارە دروست نەبێت و گیانی تەبایی و پێکهاتەکان بپارێزرێت بەجۆرێک شاری کەرکوک شاری پێکەوە ژیان بێت .
حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له ژماره‌یه‌ك پارێزگا به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كات
بە ئامادەبونی محەمەد حاجی مەحمود کۆتایی بە خولێکی ئەفسەران هات
كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ئه‌نجامدرا
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی ده‌كات
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه په‌رله‌مان نه‌بووین
بە ئامادەبونی محەمەد حاجی مەحمود ئاهەنگی دەرچونی خوێندکارانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەچوو

ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
