پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌داته‌وه‌

30.04.2022
جەماوەر نیوز
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە رونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە بڵاوکراوەیەکی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر ئاماری شەهیدانی حزبەکان لە شەڕی داعشدا وەڵامی ئەو وەزارەتە دەداتەوە.
‎ پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەوروونکردنەوەیەدا باس لەودەکات :" لە بڵاوکراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە کە پارتی (1015) شەهید و یەكێتی (634) شەهید و سۆسیالیست (6) شەهیدیان هەیە، لە کاتێکدا پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان (9) شەهیدی بەخشیوە بە خاکی پیرۆزی کوردستان بە ناوەکانی.
ئەحمەد محەمەد یوسف
‎بەختیار ئەحمەد سەعید
‎محەمەد قادر محەمەد
‎ئاراس حسێن سوارە
‎ ڕێبین قادر ئەحمەد
‎عامر محمود ڕەشید
‎عەتا محەمەد حاجی مەحمود
‎پشتیوان محەمەد فایەق
‎والی محەمەد عەلی

‎لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا ئاماژەبەوەدەکەن :" وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستێکی شەهیدانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی بڵاوکردۆتەوە کە لە شەڕی دژبە داعش جەنگاون گیانیان بەختکرد بە کوردو خاکی پیرۆزی کوردستان، لیستی ئەو شەهیدانەی هێزی پێشمەرگەی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، نوسیویانە شەش پێشمەرگەی شەهید بووە، لەکاتێکدا سۆسیال دیموکرات لە سەرەتای شەڕی دژ بە داعشەوە خاوەنی نۆ شەهید بووە نەک شەش شەهید".
‌‎ پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئەوەش دەخاتە ڕوو"ئەوەی مایەی نەنگی یە، ئەوەیە کە وەزارەتێکی پێشمەرگە ئەوەندە لا موبال بێ نەتوانێت ژمارەی شەهیدەکانی وەک خۆی تۆمارکردبێت".










11Fuad Hasan Haje Majed, Salh Muhamad and 9 others



زۆرترین خوێندراو