
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه له په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه "
به ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
به بونه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی موبارەکەوە جوانتریت پیرۆزبایی له موسڵمانانی جیهان بەگشتی و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی ئەکەم. پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان ئەکەم.
هیوادارم جەژنی ڕەمەزان جەژنی خێر و خۆشی و ئاشتی و پێکەوە ژیان بێت وە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەکەم بە هۆی مانگی ڕەمەزانی موبارەک و جەژنەوە لێبوردنێک بۆ زیندانیانی کوردستان دەربکات، دڵی ماڵ و خێزانەکانیان لەم جەژنەدا خۆشبکات، ئەمەش هەنگاوێکی نەتەوەیی و نیشتمانی و مرۆڤایەتی و کوردەوارریە لەم بەرە جەژنەدا.
لەکاتێکدا جەژنی ڕەمەزان دەکەینەوە، قەیرانی دارایی و کێشەی بەغداد و لێکترازانی ڕاو بۆچونی کورد‌و لایەنە سیاسیەکان بۆتە مایەی نیگەرانی و ناڕەحەتی خەڵکی کوردستان بەتایبەتی قەیرانی سەرۆک کۆمار بووەتە هۆی قەیرانی دارایی و کێشەی نەبوونی بودجە و مۆچەی فەرمانبەرانی هەرێم، دوخەکەی بە ئاقارێکی مەترسیداردا بردوە, بۆیە یەکڕیزی هێزە کوردستانییەکان لە ئێستادا له هەموو کاتێک زیاتر زامنی سەرکەوتنە، هیوادارین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم، لایەنە سیاسیەکان بیر لە دامەزراندنی ئەنجومەنێکی سیاسی لە کوردستاندا بکەنەوە، وە هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی هەموو لایەنە سیاسیەکان زەرورەتێکی بابەتی و مێژویی هەنوکەییە، بۆ باشکردنی باری ژیانی هاوڵاتیانمان.
دووباره جه‌ژنتان پیرۆز و هه‌موو ڕۆژێكتان جه‌ژن و شادی بێت.
محه‌مه‌د حاجی مەحمود
۲٠۲۲/٥/۱
گوڵەخانە
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052