محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌كات

01.05.2022
جەماوەر نیوز
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كات ، له‌ په‌یامه‌كه‌ی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هاتووه‌ "به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز جوانترین پیرۆزبایی خۆم پێشكه‌شی به‌به‌ڕێزتان ده‌كه‌م ، له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ بێته‌ هۆی تێپه‌ڕاندنی ئازاره‌كان و قه‌یرانه‌كان ،هیوا ده‌خوازم له‌م جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌دا هێزه‌ كوردییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی خه‌بات و جه‌ماوه‌ری كوردستان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕه‌نگ یه‌ك هه‌ڵوێستبن و ستراتیژیان ڕون و ئاشكرا بێت، ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ی كورد داویه‌تی له‌ پێناو گه‌شتن به‌ سه‌رجه‌م مافه‌كانمان و سه‌ربه‌خۆی كوردستان بگاته‌ ئامانج و بتوانن سود له‌ گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌ وه‌ربگرن".

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ