عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود:هیواخوازم ئەم جەژنە بکرێتە بۆنەیەک بۆ زیاتر زیندووکردنەوەی ڕۆحی تەبایی

01.05.2022
جەماوەر نیوز

عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ له‌ په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه‌ "بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەم بەتایبەت خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی و تاقانەکانی جینۆساید و کەمئەندامان و پێشمەرگە قارەمانەکان.
هیواخوازم ئەم جەژنە بکرێتە بۆنەیەک بۆ زیاتر زیندووکردنەوەی رۆحی تەبایی و لێکنزیکبوونەوە و کاری هاوبەش لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ گەلی کوردستان
دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و هەمووان جەژنێکی پڕ لە خێر و خۆشی بەسەربەرن".

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ