عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود پێشوازی لە مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەکات

05.07.2022
جەماوەر نیوز

ئه‌مڕۆ سێشەممە ٥ی تەموزی ٢٠٢٢ عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان كرد كه‌پێكهاتبوون مامۆستا ئه‌حمه‌د گەرمیانی و عه‌بدولواحید حه‌مه‌د حاجی سەرۆک و جێگری مەکتەبی سکرتاریەتی یەکیتی مامۆستایانی کوردستان و ستافی لقی خانەقینی یەکێتیەکە.
لە دیدارێکدا باس لە ڕەوشی پەروەردە و فێرکردن لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کرا و لەم بارەیەوە وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان وێڕای پشتیوانی لە خواستی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەو ناوچانە، رایگەیاند کە پیویستە هەمووان گرینگی بە پەروەردەی نیشتیمانی و نەتەوەیی نەوەی نوێ بدرێت و لە ڕێگای پرۆگرامەکانی خوێندنەوە کار بکرێت بۆ ئاشنا کردنیان بە مێژووی بزافی رزگاری خوازی میللەتەکەمان و ئەو جینۆسایدانەی کە بەسەر گەلی کوردستاندا هاتووە هەر لە کۆمەڵکوژی ئەنفال و کیمیاباران و ڕاگواستن و لە ناو بردنی بە کۆمەڵی بارزانییەکان و فەیلییەکان و ئیزدییەکان و جێکردنەوەیان لە پرۆگرامەکانی سەرجەم قوناغەکانی خوێندندا .
لە کۆتاییدا شاندی یەکیێتی مامۆستایانی کوردستان جەختیان لەسەر کاری پێکەوەیی و هەماهەنگی بەردەوام کردەوە لە بەرژەوەندی گشتیی گەلی کوردستان و مێژووە پڕ لە سەروەرییەکەی.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ