
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی حزبی شیوعی ده‌كات.
ده‌قی په‌یمامی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:
بەڕێز ڕائید فەهمی/ سکرتیری حزبی شیوعی عێراقی
بەڕێز د. کاوە مەحمود/ سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان
بەبۆنەی (۸۹) ساڵەی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمتان پێشکەش دەکەم، پیرۆزبایی لە ئەندامانی مەکتەب سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و ئەندام و دۆست و لایەنگرانتان دەکەم.
لە کاتێکدا یادی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکرێتەوە عێراق بە کۆمەڵێک هەل و مەرجی هەستیار و قەیراناویدا تێدەپەڕێت، هیوادارین وەک هەمیشە لایەنێکی ئاشتی خواز و پێکهێنەری ئاشتی و پێکەوەیی بن لە عێراق و کوردستاندا.
هەماهەنگی نێوان هەردوو حزبی شیوعی و سوسیال دیموکراتی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندیەکی لە مێژینە بۆ ساڵی هەفتاکانی سەدەی ڕابردوو کە خەبات و پێکەوە کارکردنمان گەواهیدەری ڕاستیە مێژووێەکانن، هاوسەنگەری نێوانمان لە چیا سەختەکانی کوردستانە لە دژی دیکتاتۆرەکەی بەعس، لەو بوارەشدا هاو هەڵوێست بووین لە جەبهەی جەوقەت، جەبهەی جود و جەبهەی کورستانی هاوسەنگەری و شەهیدی هاوبەش مان هەیە وە هاوپەیمانییە دوقۆڵیەکانیشمان کە ئەوەش خزمەتێکی زۆری کرد لەو کاتەدا کە لە بواری نەتەوەیی و نیشتیمانی دا بووین وە ئێمە بە هەمان نەفەس و هەمان ڕاوبۆچوون لەگەڵ هەلو مەرجی ئێستای کوردستان و عێراقدا ئەو پەیوەندیانە بەرز ئەنرخێنین.
دووبارە پیرۆزە ساڵیادی حزبی شیوعی
لەگەڵ ڕێزمدا
محەمەد حاجی مەحمود
۲٠۲۳/۳/۳٠
گوڵەخانە
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052