ورده‌كاری له‌سه‌ر بڕیاردان له‌باره‌ی مووچه‌ی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت

02.07.2025
جەماوەر نیوز
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆتاییهات و له‌باره‌ی موچه‌ بڕیاری نه‌درا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ زیاتر له‌ 60 ڕۆژه‌ موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌ و له‌ چاوه‌ڕوانیدا ماونه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕاگه‌یاند، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ باس له‌ موچه‌ و ڕاده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌غدا كرا، به‌ڵام هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ نه‌درا.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد : له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا وتراوه‌ كه‌ چاوه‌ڕێی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ین كه‌ بڕیار له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی هه‌رێم بدات .

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌یی هه‌ماهه‌نگی كۆببێته‌وه‌ ،پێشنیاره‌كانی هه‌رێم ده‌خاته‌ به‌رده‌ستیان ، ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕازیبن به‌ پێشنیازه‌كانی هه‌رێم ،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیار له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌دات

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ