
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و وەزارەتی بەرگریی عێراق دوو تیرۆرست لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیر کران.
دەزگای هەواڵگریی عێراق ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و شانەی ئەرکە هەواڵگرییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگریی عێراق، توانرا دوو تیرۆرستی مەترسیدار لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیربکرێن.
هەردوو تیرۆرست بە ماددەی 4ـی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواکرابوون و ڕێکارە یاساییەکانیان بەرامبەر جێبەجێدەکرێت.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052