لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دادگای فیدڕاڵی کۆدەبێتەوە

26.07.2025
جەماوەر نیوز
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، رۆژی دووشەممەی داهاتوو لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەى خشتەی دادبینیی دادگاکە، رۆژی 28ـی ئەم مانگە دادگای باڵای فیدراڵی لەسەر پێنج سکاڵا کۆدەبێتەوە، کە سێ لەو سکاڵایانە تایبەتن بە هەرێمی کوردستان و لەسەر پرسەکانی مووچە و دەرکردنی فەرمانسالاری تایبەت بە مووچە و  کارەبای پرۆژەی رووناکیی.
سکاڵای یەکەم لەلایەن سێ هاونیشتمانییەوە دژی سەرۆکوەزیران و وەزیرى دارایی عێراق تۆمارکراوە و داوادەکەن، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ناکۆکییە سیاسییەکان و خەرجیی کرداری دوور بخرێتەوە.
سکاڵای دووەم لەلایەن دوو هاونیشتمانییەوە دژی وەزیرى دارایی عێراق تۆمارکراوە و داوای گرەنتیکردنی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بەشێوەیەکی مانگانە لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا دوور لە ناکۆکییەکانی نێوان بەغداد و هەولێر، هەروەها داوای دەرکردنی فەرمانێکی سالاری دەکەن بۆ خەرجکردنی مووچە بەبێ دواکەوتن.
سکاڵای سێیەم لەلایەن ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دژی سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، دژی پرۆژەی رووناکی و دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری.
داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارى ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات بە ژمارە 280 لە 14/5/2025، کە تایبەتە بە جێبەجێکردنی پرۆژەی رووناکی و دابینکردنی بڕی 265 ملیار دینار بەشێوەی ساڵانە بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆژەکە.
دوو سکاڵاکەی دیکە تایبەتن بە یاسای باری کەسیی عێراق و دامەزراندنی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆکان.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ