کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک

01.08.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە قۆناغی چوارەمدا کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە ژمارەیەک گەڕەک و شوێنی دیکەی پارێزگای دهۆک.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە قۆناغی چوارەمدا، کارەبای 27 گەڕەک و شوێنی دهۆک کران بە 24 کاتژمێری. لەناویاندا زانکۆی دهۆک و زیندانی زەرکا هەیە.
بەگوێرەی دوایین ئاماری تیمی پڕۆژەی ڕووناکی تا ئێستا کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 700 هەزار هاونیشتمانی و 100 هەزار موڵکی بازرگانی و 200 گەڕەک. لەگەڵ ئەوەدا دوو هەزار و 500 مۆلیدە کوژێنراونەتەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ