دامەزراندنی زیاتر لە 400 پێشمەرگە تەنها دابینكردنی شایستەی دارایی ماوە

02.08.2025
جەماوەر نیوز
نوێنەری حكومەتی هەرێم لە فەرماندەیی گشتیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق رایگەیاند، دامەزراندنی زیاتر لە 400 پێشمەرگە لە لیوای هاوبەشی پێشمەرگەو سوپای عیراق تەنها دابینكردنی شایستەی دارایی ماوە.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری حكومەتی هەرێم لە فەرماندەیی گشتیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق لە لێدوانێكدا بە سایتی فەرمی پارتی راگەیاندوە، كاتی خۆی دوو لیوای هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عیراق بۆ ناوچە كوردستانییەكان دامەزران لەپشكی هەرێمی كوردستان كە 455 كەس  بون بە هەر هۆكارێك نەڕۆیشتن بۆئەوەی دابمەزرێن، ئێستا ناوی دیكەیان بۆ ناردون بۆئەوەی لەشوێنی ئەوان دابمەزرێن و رێكارەكانیان تەواو بون رەوانەی وەزارەتی دارایی كراون بۆئەوەی شایستەی داراییان بۆ دابین بكرێت.
وتیشی، ساڵانە وەزارەتی دارایی شایستە بۆ ئەو كەسانە دیاری دەكات كە دادەمەزرێن و چاوەڕێ دەكەن ئەمجارە شایستەی دارایی دابین بكرێت و ئەو پێشمەرگانەش دابمەزرێن كە بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنیی نێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عیراقە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ