لە گەرمیان سکاڵا لەسەر "عەجاج"ی نوگرە سەلمان تۆمار دەکرێت

04.08.2025
جەماوەر نیوز
لە ئەمڕۆوە تا نۆی ئەم مانگە، رزگاربووانی زیندانی نوگرە سەلمان و کەسوکاری قوربانیان لە گەرمیان، دەتوانن فۆرمی تۆمار کردنی سکاڵا لەسەر "عەجاج نوگرە سەلمان" پڕبکەنەوە.

 عەجاج ئەحمەد حەردان تكریتی، ناسراو بە 'عەجاج نوگرە سەلمان' ئەو "جەللادە"ـی سەدان منداڵ، ئافرەت و پیاوی کوردی لە زیندانیی "نوگرە سەلمان" لە باشووری عێراق لە سەردەمی بەعسی ڕووخاو کوشتووە و زیندەبەچاڵی کردوون، لە ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیرا کرا.

 بەپێی نووسراوێکی فەرمی سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکوک – گەرمیان، هەموو ئەو کەسانەی لە نوگرە سەلمان دەستگیرکراون یان لەو زیندانەی بەعس کەسوکاریان لەدەستداوە دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش هەرکەسێک سکاڵا تۆمار بکات پێویست ناکات بچێتە بەغدا، بەڵکو دەتوانێت لە دادگای سنووری خۆی سکاڵا تۆمار بکات.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ