هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت دابەش دەکرێت

05.08.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى تەممووز تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کراوە و دوای ئەنجامدانی ڕێکارە دارایى و ژمێریارییەکان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتىی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) لە ڕۆژی پێنج شەممە 7ی ئاب دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە هاتووە: لەم مانگەدا، نزیکەی 74 هەزار ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە ڕێگەی سیستەمی بانکییەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.
مانگى ڕابردوو لە 6ـی تەممووزی 2025ـەوە، هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەست بە دابەشکردنى کرا و 64 هەزار و 244 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من، هاوکاریی هاوپەیمانیان وەرگرت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ