عێراق رەزامەندی دا بە وەرگرتنی بڕی نەوت بەرهەمهێنراوی هەرێم

05.08.2025
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو
کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و ڕاپۆرتی کاری لیژنە هاوبەشەکان و هەروەها پرسی مووچە تاوتوێکرا
کە ئەنجومەنی وەزیران بڕیار بە وەرگرتنی ئەو ىڕە نەوتەی کە ئێستا بەرهەم دەهێندرێت لە کێڵگە نەوتیەکانی هەرێم پاش هێرشە درۆنیەکان کە ١٣٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە بەرهەم دەهێندرێت و بە پێی ڕێککەوتنی بەغداد و هەولێر حکومەتی عێراق ٩٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە وەردەگرێت تا کاتی ئاسایی بوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و بڕەکەی دیکە ٥٠ هەزار بەرمیلە بۆ ناوخۆیی هەرێم بەکار دێت
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق بریاریدا کاری لیژنە هاوبەشەکانی هەرێم و بەغداد لە بارەی داهات و بەرهەمهێنانی نەوت و زیانی هێرشە درۆنیەکان بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە درێژ بکاتەوە و داوای کرد تا کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کاری لیژنەکان تەواو بکرێت
بە تەواو بوونی کاری لیژنەکان لە هەفتەی داهاتوو ، چارەنوسی مووچەکانی مانگی ٦ و ٧یش یەکلادەبێتەوە

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ