کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان

06.08.2025
جەماوەر نیوز
تیمی هەژماری من ڕایدەگەیێنێت، بڕیارە لە قۆناغی داهاتوو پرۆژەی ڕووناکی بگاتە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.

 پڕۆژەی ڕووناکی، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کابینەی نۆدا بڕیاری لەسەر درا و کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەگوێرەی ئەو پلانەی دانراوە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان بە 24 کاتژمێری دەکرێن.

 تا ئێستا نزیکەی سێ ملیۆن کەس لە کوردستان لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەند بوون و خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێرین.

ئەمڕۆ تیمەكانی پرۆژەی ڕووناکی بە فەرمی گەیشتنە هەڵەبجە و دەستیان بە هەڵمەتی هۆشیاری و ئاگاداركردنەوە و دابەشكردنی فۆرم کرد.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ