بەرەی خەباتی گەلی فەڵەستینی پیرۆزبایی لە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

07.08.2025
جەماوەر نیوز
بەرەی خەباتی گەلی فەلەستینی بەبۆنەی ۸ـی ئاب، پەیامێک ئاڕاستەی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات.

لەیادی ٤۹ ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستاندا، بەڕێز دکتۆر ئەحمەد مەجدەلانی، ئەمینداری گشتی بەرەی خەباتی گەلی فەلەستینی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

هاوڕێی تێکۆشەر محەمەدی حاجی مەحمودی بەڕێز
سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان 

سڵاوێکی شۆڕشگێڕانە...

بەبۆنەی یادی ٤٩ ساڵەی دامەزراندنی حزبە تێکۆشەرەکەتانەوە، خۆشحاڵین لە بەرەی خەباتی گەلی فەڵەستینییەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم ئەندامان و کادرانی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بکەین، هیوای باشترینتان بۆ ئەخوازین، ڕۆڵە کاریگەرەکەتان بەرز ئەنرخێنین لە دۆسیەی گەلەکەتان لەبەدەستهێنانی مافە ڕەوا نیشتیمانییەکانی گەلەکەتان و سەرنجی بەردەوامتان لەسەر بەرزکردنەوەی ئازادی رادەربرین و یەکسانی کۆمەڵایەتی.

لەدروستبونیەوە حزبەکەتان ئامانجی دیموکراسیەت و پێشکەوتنخوازی بووە، نیشانەیەکی جیاوازی ژیان بووە لە سیاسەتی کوردستان و عێراق، کە تیایدا بنەما و پڕۆگرامێکی هەبووە بۆ یەکسانی و دادپەروەری و مافی گەلەکەی لە گۆڕینی چارەنووسیدا.

ئێمە لە بەرەی تێکۆشانی گەلی فەڵەستینییەوە، جەخت لەو پەیوەندییە دۆستانەی نێوانمان ئەکەینەوە، کە پێکەوەمان ئەبەستێتەوە، پێزانین لەبەرامبەر هەڵوێستی حزبەکەتان بۆ مافەکانی گەلی فەڵەستین، و پشتگیریکردنی خەباتە دروستەکەی دژ بە داگیرکاری و پشتیوانی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ کە پایتەختەکەی قودس بێت.

لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر گرنگی کاری هاوبەش ئەکەینەوە بۆ بەهێزکردنی دیموکراسیەت و پێشکەوتنخوازی لە ناوچەکەماندا، بە هەژمارکردنی بە هێزییەکی کاریگەر لەپێناو ئازادیی نیشتیمانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییە هاوبەشەکان، هێزێکی هاوبەشی زاڵ، رووبەرووی ملکەچبوونی کارگێڕی و دارایی ببێتەوە و ئەم هێزە و هاوپەیمانەکانی لەسەر بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و پشتگیریی نەتەوەیی بن، ئەمە مەرجی سەرەکییە بۆ بنیادنانی ئایندەیەکی دادپەروەرانەتر و سەربەخۆتری گەلەکانمان.

دووبارە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین، بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و تەواوی ئەندامانی بەرەکەمانەوە، ئومێدەوارین بەردەوام بن لە پێشکەوتن و سەرکەوتن و گەیاندنی پەیامی نیشتیمانی و کۆمەڵایەتی.

هەربمێنن
دکتۆر ئەحمەد مەجدەلانی
 ئەمینداری گشتی بەرەی خەباتی گەلی فەڵەستینی
ڕەمەڵا ـ ٦ـی ئابی ۲٠۲٥

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ