
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
کۆسرەت رەسول عەلی پیرۆزبایی لە محەمەدی حاجی مەحمود دەکات
برای بەڕێزم کاک محەمەدی حاجی مەحمود- سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کورستان
(٤٩)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە جەنابتان و ئەندامانی سەرکردایەتی و سەرجەم دۆست و لایەنگرانتان پیرۆز دەکەم.
لەمێژووی خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان، جەنابتان و حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە خەباتی شاخ و شار رۆڵی دیار‌و بەرچاوی هەبووە، لە شاخ لەپێناو بەرگری کردن لە کوردستان و بەدەستهێنانی ئازادی لە سەنگەرەکان بەرامبەر دوژمن قارەمانانە خەباتتان کرد و هاوشانی هەڤاڵ و هاوڕێکانتان لە حزبە کوردستانییەکان لەپێناو یەک ئامانج دەجەنگاین، خەباتمان کرد‌و پێی گەیشتین، لە شاریش هەموومان پێکەوە دەتوانین خزمەت بکەین.
ئەمڕۆ کە ناوچەکە بە دۆخێکی سەخت و دژوار‌دا تێپەڕ دەبێت، باشترین بژاردە بۆ گەلەکەمان یەکڕیزی و تەبایی نێوان هێزو لایەنە سیاسییەکانەو هەر ئەمەش دەمانگەیەنێت بە ئاوات و ئامانجە وەدینەهاتووەکانمان.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052