ڕوانگەی ئابوری ئیكۆ عێراق: بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژێكدا 200 هەزار بەرمیل تێپەڕاندوە

09.08.2025
جەماوەر نیوز

ڕوانگەی ئابوری (ئیكۆ عێراق) ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژێكدا 200 هەزار بەرمیل تێپەڕاندوە.

ڕوانگەی ئابوری (ئیكۆ عێراق) لە بەیاننامەیەكدا رایگەیندوە، كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان كە بۆردومان كراون، گەڕاونەتەوە سەر كارەكانیان، بەرهەمهێنانی ڕۆژانەشیان بۆ زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل زیادیكردوە.

باسی لەوەشكرد، دیارترین كێڵگەكانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بریتین لە: شێخان، تاوكێ، بشكابیر، خورمەڵە و سەرسەنگ.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، هەرێم و بەغدا تا ئێستا نەگەیشتونەتە ڕێككەوتن سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت بەهۆی ناكۆكی لەسەر كرێی ئەو كۆمپانیایانە كە لە هەرێمدا كاردەكەن، چارەسەركردنی قەیرانەكە پێویستی بە كۆبونەوەی سێ لایەنی پەیوەندیدار هەیە یان خەرجكردنی كرێی كۆمپانیاكان، كە حكومەتی فیدڕاڵی ڕەتیدەكاتەوە.

ڕوانگەی ئابوری (ئیكۆ عێراق) هۆشداریداوە لەوەی كە بەردەوامبونی كێشەكە لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی حكومەتی فیدڕاڵی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕابگرێت، ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی نەوتیشی بە “ڕێكارێكی ناڕەوا” وەسف كرد.

  جەختی لەوەشكردەوە، پەرلەمانی عێراق بەشێكی بەرچاو لە بەرپرسیارێتی دەرنەكردنی یاسایەك بۆ ڕێكخستنی كەرتی نەوت و غازی وڵاتەكەی لە ئەستۆدایە.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ