هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

10.08.2025
جەماوەر نیوز
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، تا كۆتایی ساڵی 2026 هاوكاریی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
بەختیار محەمەد ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، یاداشتنامەیەك لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و پێنتاگۆن واژۆكراوە، كە بەپێی ئەوە تا كۆتایی ساڵی 2026 هاوكاریی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
باسی لەوەشكرد، هاوكارییەكانی هاوپەیمانان لە (هاوكاریی دارایی و مەشق و خۆراك) خۆیان دەبیننەوە، رەنگە جۆری هاوكارییەكان گۆڕانكاریی تێدابكرێت، بەڵام ئەوەی گرنگە بەردەوام دەبێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ