تیروپشك بۆ دابەشكردنی زەوی لە سلێمانی دەكرێت

10.08.2025
جەماوەر نیوز
شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەم نزیكانە تیروپشك بۆ دابەشكردنی زەوی دەكرێت.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەردەوامین لە هەوڵدان بۆ تەواوكردنی رێككارەكانی دابەشكردنی زەوی و لە ئێستادا لیژنەی دابەشكردنی زەوی لە قۆناغی كاری وردبینیكردنی فۆڕمی زەوی فەرمانبەراندان كە فەرمانی ئەنجومەنیان هەیە و رێككارە هونەری و ئەندازیاری و یاساییەكانی قۆناغێكی باشی بڕیووە و لە ماوەیەكی نزیكدا رێككارەكانی ئەنجامدانی تیروپشك ئەنجامدەدرێت .
داوایشیكرد، ئەو فەرمانگانەی كە تا ئێستا سەردانیان نەكردوون و نوێنەریان دیاریی نەكردووە و كاری سودمەندنەبوونی فەرمانبەرەكانیان تەواو نەكردووە پەلە بكەن لە تەواوكردنی و ئاگاداركردنەوەیان.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ